هەڵکەوتوو لە باشوری ڕۆژهەڵاتی کوردوستان
پاش تێپەڕکردندی شارەکانی بۆکان سەقز و بیجار و (غاری آبی علیصدر ) و بڕینی رێگایەکی 430km ی دەگەیە شاری هەمەدان و لە باشووری شار دۆڵێکی دور و درێژ چڕ و پڕ دار و ئاو بە نێوی هەباس ئاوا ( عباس اباد) دەت گەینێتە گەنج نامە و بناری ئەلوەند
شۆنێکی گەشتیاری و مێژووی و بە دوو بەردە نووسی زۆر کۆن زیاتر 2500ساڵ لەمەوبەر بە نێوی گەنج نامە و ئاوهەڵدێر و تاڤگەیەکی 15 میتر بەرزی جێگایی حەسانەوە خەڵکانی شار و قەرەباڵغە .
سەرکەوتن بۆ چیا لێرەوە بە دوو ڕێگا دەکری
یەکەم بە تل کابین ئەوی تر شاخەوانان بە رێچکە و پێ رێیەک دا تێی هەڵدەبن کە کەمتر لە کات ژمێرێک ( 45خولەک ) دەخاێنێ کە دەگەییە پانتایی و مێرگ و هەوارگەیەکی بژوین و دڵگیر و پڕ ئاو و فێنک بە نێوی (دشت میشان ) واتە دەشتی بەرانان کە شۆنی حەوانەوەی شەوێی شاخەوانانەبە بەرزایی 2500 میتر لە ئاست زەریا و دەڕوانێتە سەر شاری هەمەدان .
بەیانی کاتژمێر 6 ی بە رێچکە و کوتەرێیەک دا بەڕێوەبووین کە بە پەناچەند هەوار و تاوڵ میرگان تێپەڕین و گەیشتینە کانێکی زۆر ساد و خۆش و سوک ئاو بە نێوی کانی نادر لە بەرزی 2900 میتری و پاشان رێگامان بەرەو لوتکە بە نێو خیزک و بەردە سماتەکانی ( گرانیتی) دا هەڵدەکشا بەرەو دووندی شاخاویی و بەردەڵانی ئەلوەند بە بەرزی 3450 میتری کات ژمێر 8ی بە یانی نیزیک لە 30کەس لە37 ئەندامی بەشداری بەرنامەی باشگای ئەوراز بە سڵامەتی و سەرکەوتوانە گەیشتنە سەرێ و چاو دڵیان بە دیتنی دیمەنی بەرزای لوتکە و پێدەشتی هەمەدان گەشاییەوە و شەکەتی و ماندوو بوون بەرۆکی پێ بەردان.

ئەلوەند ڕیک وەکو سبەلان کێویکی گڕکانییە ( اتشفشانی) بەو پێیە بەردەکانی سماتەی خڕکە و گاشە بەردی زەلام بە قالب و قەوارەی جواراوجۆر دەدیترین
لە لای باشووری ڕۆژئاوای لوتکەی ئەلوەند دوند و لوتکەی کێوی کلاغ لان (هیلانە قەلە بەڵەکە ) رێک هەڵکەتە وەک ئەلوەند شاخاوی بەردەڵان و چڕ بە نێوانی یەک کات ژمێر ڕێگاوە دییارە .
کیفار و تیسوو و تەپلە گۆنی و نەعنا کێوی و… لەوەڕگەکانی داگرتووە بە هۆی نیزیکی زۆر لە شار و ئاوەدانی پەلەوەر و ئاژڵی کێوی بە دەگمەن لێ دەتیرێ
سمایل قەزاق 12 و 13 گەلاوێژی 1402 هەتاوی