

سڵاو هاوڕێیان
بە پێویستم زانی بۆ ڕۆژی ساڵوەگەڕی باشگاە ئاماژە بە چەند خاڵ بکەم
– دامەزرانی باشگای ئەوراز لە لایەن کۆمەڵێک شاخەوانی دڵسۆز و خۆ نەویستی مەهاباد ٢٠ ساڵ لەوە پێش، رچە و ڕێگا و بیرۆکەیەکی نویێی هێنا نێو گۆڕەپانی وەرزشی شار ، بە سەدان کچ و کوڕ و مێرمنداڵ و ژن و پیاوی لە خۆێدا خڕ کردەوە ، بە دەیان گێژ و لاو پلەی زانستی (موربیگری) شاخەوانیان بڕی و گەینە ئاستی تیمی نەتەوەی(تیم ملی) ئێران ، تەنانەت ئەندامانی باشگا سنوور و کەوشەنیان بەزاند و بە سەر لوتکە بەرزەکانی جیهانیان دا سەرکەوتن و مێداڵیایی ئاسیایان بە دیاری هێناوە.
رۆژی دامەزران و ساڵوەگەڕ بیانویەکە بۆ بیر هێنانەوەی زەحمەت و ماندوویەتی ئەوبەرێزانە و یادیان بکەین ، پلان و بەرنامە بۆ داهاتوو دابڕێژین، کەم و کۆڕێکان چارە سەر بکەین، خاڵە بە هێزەکان پتەو تر .
ئەو سال وەک یەکەم ساڵ دەبێ ڕێز بگرین لە شانازێکانی دوو ساڵی رابردوو،
ئەو بەڕێزانەی بە هەوڵ و تێکۆشانیان توانیان سەربەرزی و سەربڵندی بۆ خۆیان و بنەماڵە و باشگا و شار پێک بێنن.
کاک ئاڕش : بەدەست هێنانی ڕاهێنەری پلە ٢ ی بەفر و سەهۆڵ و شاخەوانی ، ڕاهێنەری تیمی نەتەوەی لاوانی ئێران و راهێنەری تیمی کرێکاران ئێران لە ناردنیان بۆ کێوە بەرزەکانی دەروەی وڵات.
کاک ئێحسان: وەرگرتنی دوکتورای گشتی( پزشک عمومی) و ڕاهێنەری شاخەوانی
کاک هادی : بەدەست هێنانی پلەی یەکەمی فریاگوزاری مانگی سوور(هلال احمر) و ڕاهێنەری پزیشکی و ئەندامی کاردانەوەی لە نەکاو(واکنش سریع) پارێزگا ، بە پرسی فەرمی هەیئەتی پزیشکی وەرزشی مەهاباد ….
کاک کارزان: سەرکەوتن بە پلەی ٤ م لە تاقیکاری زانکۆ( کنکور) و دوکتورای فیزیۆلۆژی چوونە بواری خوێندن
کاک مەسعود: پاش ماندوو بوونێکی زۆر و شێلگیر بوونی گەیشتە کۆڕی خزمەت گوزاری بنکەکانی مانگی سوور وەک ئەندامی کاردانەوەی لەناکاو( واکنش سریع) پارێزگا هەڵبژێرا ، هەروەها ڕاهێنەری شاخەوانی باشگا
کاک موحسین : نوێترین ئەندامی باشگاییە ، کە توانی ئەندامیەتی تیمی میللی شاخەوانی لاوانی ئێران مسۆگەر بکا.
ئەوە بەشێک لە ئیفتخار و شانازێکانی تازەی باشگایەن بێ لە ساڵانی پێش .
دڵنیام ئەو بەڕێزانەی بەو شانازیانەوە شاد و دڵخۆشن لە ڕۆژی ساڵوەگەڕی دامەزرانی باشگا چالاکانە بەشداری دەکەن .
کات و شوێن و ڕۆژی کۆ بوونەوە بە زووی دییاری دەکرێ خۆتان ساز و تەیار کەن
بە سپاسەوە