کوه نوردی

لە ئاوایی “قشقونە” ی سەرێ بۆ کوێستانی “لەندی شێخان” و ئەشکەوتی “ڕەفتە”

لە ئاوایی “قشقونە” ی سەرێ بۆ کوێستانی “لەندی شێخان” و ئەشکەوتی “ڕەفتە”
هەینی 19ی گەڵارێزانی 1402 هەتاوی
کەژەوانی
لە ئاوایی “قشقونە” ی سەرێ بۆ کوێستانی “لەندی شێخان” و ئەشکەوتی “ڕەفتە”
کە یەکەم جارت بێ دەچی بۆ شۆێنێک کە تا ئێستا نەچووبی و تەنانەت بە دەیان جار ناوت بیستبێت هەستێکی تایبەتی هەیە.
لە ساڵانی ڕابردوو هەر جێگایەک چووین، کە پرسیبێمان ئێرە کۆیە ئاڕەش دەیگوت قوشقونە سەرێیە.
بۆیە تایبەت بوو.
وەک ژیانت کە ڕێگایەک یەکەم جارە بۆ گەیشتن بە ئاماج هەڵیدێنی و دەبێ باشترین شوێنەکان بۆ هەنگاوکانت دیاری بکەی، ڕیگا ببینێوە بە کۆدا بچی بۆ لووتکەی بەرابەرت و دوایە دەبێ چی لێبێ؟ کەی دەگەیەی و بڵێی توانات هەبێ بە ئاماج بگەی، کە هاوڕێیانی باشت هەبوو و یارمەتیان دای و تۆش بە کاتی پێویست یارمەتیت دان دەزانی کە دەتوانی.
جا کە دەگەیە سەر لووتکە کە ئاسۆی ڕوانینی دوورت لێ ڕوون بۆوە ئەو هەستەی کە باسم کرد تایبەتە، دێتە لات و جەستەت بە هیز دەکا.
بینینی سرووشتی سێحراوی کوێستانەکان تەنانەت لە پاییزی جوانیدا بڵکوو دووپات نەبێتەوە، بڵکوو جارێکی دیکە ڕێگات بەو ڕێیەدا تێنەپەڕێ با جوان لە یادت دا تۆماری کەی.
دەڵین قشقونە مانای ئەو پێستەیە لە ژێر زینی ئەسپدا ڕایدەخەن و پاردمیی پێدەڵێن، نازانم بۆ ناوی ئەو گوندە قشقونەیە!
فرید صدقی
     
     
      
     

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *