قلم همنوردان

من بەتۆوە بێ سنوورم… شعر – “شهریار پاشایی”

من بەتۆوە بێ سنوورم…

حەزم لێبێ شاخان دەدڕم
ئیشتیام بیکا شاران دەکڕم
کێ زاد دەکا بموەستێنێ؟

مادام تیشکی دیدەکانت
ڕووناکی پێشکەشی شەو کا
ساردی تووشی مەرگ و خەو کا
و بیتاوێنێ؟

بێ سنوورم
کێ زاد دەکا پێشم بگرێ
ماداێکی تۆ شک بەرم؟

بێ سنوور لە هیچ ناترسێم
سێوی باخی خودا بڕنم
تێکەڵ بە مێخەکی بکەم
بۆ حەوای دڵدارمی بەرم

بێ سنوورم
مادام پیتەکانی نێوم
لەسەر لێوت سەمایان بێ

مادام ئەتۆمی لەشی من
سینگ و بەرۆکی نەرمی تۆ
داڵدە و ماڵ و پەنایان بێ

بێ سنوورم مادام تۆ بی
چرای ڕوونی گەشی ماڵم
مادام تۆ بی کادۆی یەزدان
لەبۆ ڕۆژێ جێژن و
ڕۆژی سەری ساڵم

من بەتۆوە بێ سنوورم…

شەهریار پاشائی – ١٤٠١/١٠/٢٢


دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *