ئینڤێرژن واڕوونەبوونەوەی هەوا (وارونگی دما یا اینورژن) چییە؟
لە دۆخی سرووشتی و فیزیکییەوە، هەوای گەرم بەرز دەبێتەوە و هەوای سارد بەهۆی قەبارە و قورسایی زیادەور بەرەو خوارەوە دەکەوێت. لە سەرەتای ڕۆژ، کاتێک خۆر هەڵدێ، لایەکانی نزیک زەوی گەرمتر دەبن لەو لایانەی سەرەوە. بە دەستپێکردنی ڕۆژ و زیادبوونی چالاکیی مرۆڤ و سووتاندن، پلەی گەرمی نزیک زەوی زیاتر دەبێت.
هەوای گەرم کاتێک دادەبڕێت بەرەو سەرەوە یان بەهۆی با تا جێگیری هەوای ساردی سەرەوەی خۆی بێت ڕووبەڕووی لایەیەک هەوای گەرمی و هاوشێوە لە سەرەوەی دەبێت، کە بە تیشکی خۆر گەرم بووە. ئەوە دەبێتە بەربەست و مانهعێکی بەرزبوون و گواستنەوەی هەوا. ئەنجامەکە درووستبوونی داپۆشیەک لە سەر شارە.
لەکاتی زیادبوونی چالاکیی مرۆڤ و نەگواستنەوەی هەوا، ئەلۆدەکەرەکان لە خوارەوەی ئەم لایەیە داگیر دەبن و ناتوانن بەرز ببنەوە. هیچ جۆر آلۆدەکەرێک خۆی خۆماڵانە کارێکی ڕاستەوخۆ لە درووستکردنی ئەم پەیوەندە جویە ناکات، بەڵکوو دۆخی کەش و هەوایە کە کاریگەری لە سەر ساز بوونی ئەو باروودۆخەیە.
بە وشەی تر، لە لایە تروپۆسفێر زستانانە گەرمای هەوا بە زیادبوونی بەرزی بەرەو ساردی دەڕوات. بەڵام هەندێک جار گەرما بە بەرزبوونەە زیاد دەبێت، کە ئەو دۆخە ناوازەیەی گەرما پێی دەوترێت واروونەبوونەوی کەش و گەرما یان ئینڤەرژن.
هەندێک جار واروونەبوونەوەی گەرما لە نزیک زەوی دەردەکەوێت کە پێی دەگوترێت ئینڤەرژنی سەتحی. هەندێک جاریش لە بەرزترین لایەکان دەردەکەوێت کە دەوترێت ئینڤەرژنی سەتحی بەرز.
هەرچەندە مرۆڤ ڕۆڵێکی ڕاستەوخۆی لە پەیوەستکردنی هەمە جۆرە ئالوودەکەر بە هەوا هەیە، بەڵام سروشتیش بە (ئینڤەرژن) کاریگەری لە زۆرکردنی کێشەی آلۆدەبوونی هەوا هەیە. لە کاتێ پێک هاتنی ئەو ڕووداوە، هەوای سارد و پیس لە خوارەوە ئەسیر دەبێ بەهۆی قەبارەی زۆر، و هەوای گەرم لە سەرەوە دەمێنێت. لەەکاتەدا کەش و هەوا جێگیر دەبێ و جووڵە ناکا بۆ جێگا گۆڕینەوەی هەوای سارد و گەرم و خاوێن بوونەوە.
وەرگێران: فەرید سیدقی
گەشتێک بۆ بەرزاییەکانی سێکانیان هەینی ٧ی سەرماوەزی ١٤٠٤
