قلم همنوردان, معرفی کوه‌های منطقه

پردی “قەڵاتاسیان”، چۆمی “زێ”، دۆڵی دەڤەری گوندی “گڕژاڵ” – پەیمان ئیبراهیم دووست – سومەیە خزری – سمایل قەززاق

1 پردی قەڵاتاسیان، چۆمی زێ، دۆڵی دەڤەری گوندی گڕژاڵ – “پەیمان ئیبراهیم دووست”
2- سەبارەت بەو کەرەستانەی کە بۆ دروستکردنی پردەکە بەکارهێنراون – ” سومەیە خزری
3- بیرو رای به ریز “سمایل قەززاق”

 

عکس ها آرشیو اینترنت

1-

‍ 🔶پردی قەڵاتاسیان، چۆمی زێ، دۆڵی دەڤەری گوندی گڕژاڵ – 🔹لە ڕابردوودا لەبەر نەبوونی ئامراز و کەرەستەی  ئەمڕۆیی خەڵک هات‌وچوویان بۆ سات و سەودا هەر بە کاروان و وڵاغ و کۆڵ و کۆڵباری بووە، ڕێگا و بان قە‌رەباڵغ و، کاروان ڕانەوەستاون، زۆرتر بە قاچاغە ڕێ‌دا ئەو دیو و ئەم دیویان کردووە. لە باشوور  و مەڵبەندەکانی مەهاباد، بۆکان و گەورکایەتی و مەنگووڕایەتی و هێندێک لە ناوچەکانی سەقز، زۆر جار بەهۆی سەرما و سەهۆڵ و بەفر و کڕێوەی زستان و باران و سێڵاو و زۆربوونی چۆمەکان قەتار و کاروان تووشی گیر و گرفتی هات‌وچۆ هاتوون و ئەو کاروانانە جاری وا هەبووە لە ڕووداوی دڵتەزێن‌دا بە هیلاک چوون، یا سەرمابردوو بوون و، وەبن بەفر و ڕنوو کەوتوون  یاخود بە هۆی نەبوونی پردەباز و و ڕێگاوبان لە سەر چۆمەکانی ئەو ناوچەیە لە ئاو و سێڵاودا تووشی خنکان و لەناوچوون هاتوون، خێرخوازان و پیاوچاکان بۆ ئەوەی ئەو خەڵکە لە مردن و خنکان ڕزگار بکەن و بۆ ئاسانکاری و هات‌وچۆی کاروان بۆ ناوچە جۆراوجۆرەکان،  لە سەر پانتای ئەو چۆمانە پردیان بە کەرستەی بەردەست، ڕایە‌ڵ و ساز کردووە، وەک پردی قەڵاتاسیان لە ناوچەی نەڵێنی گەورکایەتی سەردەشت، یان پردی سوڵتانی گووندی سڵامەت لە بەشی گەورکایەتی موکری، لەو چۆمانە لە هەمووان گرینگ‌تر چۆمی «زێ»ی بچووکە.
چۆمی «زێ » بە درێژایی ٤٠٠ تا ٤٤٠ کیلۆمیتر لە ڕۆژئاوای ئێران لە کێوەکانی کوردستان سەرچاوە دەگرێ و لە لای ڕۆژئاوای کوردستانی ڕۆژهەڵات دەڕواتە دەرێ و، لە سنووری باشووری کوردستان  تێکەڵ بە چۆمی دیالە و سەدی دووکان و دواتر تێکەڵ بە دیجلە دەبێتەوە. ، چۆمی «زێ» هەڵکەوتوو لەو دەڤەرەیە کە جوانی و سروشتی تایبەتی خۆی خووڵقاندووە، کێوە بەرزەکانی وەک: تەرخان، هۆمل، برایم جەلال بە بەرزایی ٢٤٠٠میتر لە ئاستی زەریا و، هەروەتر هەوارگەی کوێستانی دەشتی وەزنێ و باژاڕ و ئاوی ساردی کانییەکانی بێوران کانی ڕەسووەشێت و دۆڵ و دەری گڕژاڵ و دارستانە چڕ و پڕەکانی گووندی خدراوێ(خدرئاوێ) و نەبی ئاوێ و گۆڕە مەریان لێ هەڵکەوتووە.
🔺زاب«زێ» وشەیەکە ئەوێستایی، و وشەی (ز)بە مانای بوون بێ و زاوزێ، لەگەڵ وشەی (آب) تێکەڵاو بووە و پێکەوە وشەی «زایندگی»(زانە‌وە)یان، پێک هێناوە، وشەی زاب لە چیرۆکەکانی یونانی کەڵکی لێ وەرگیراوە کە دواتر پێی گووتراوە (زێ – ز).
زێی بچووک
لە بەشی نێوەڕاست بە پەیوەندی کێوە بەرزەکان، دارستانی دۆڵی و دەری قوڵی   درووست کردووە، کە گرینگ‌ترینیان دۆڵی ناوداری «گڕژاڵ»ـە. بەهۆی دارستانی چڕ و کانیاو و، بارینی زۆری بەفر و باران و کە‌ش‌وهەوای باش توانیوییەتی خەڵکێکی زۆر لە گوندەکانی ئەو دەڤەرە نیشتەجێ بکات، گوندەکان وەک ئاماژەیان پێکراوە نێوەکانیان مێژوویین. هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ مێژووی کۆنی ئەو ناوچەیە ناوەکان بریتین لە: مووسالان، قەڵاتاسیان(زۆر دانیشتوانی ئەو شوێنانە، ڕایان ئەوەیە کە ئەو شوێنە قەڵاتی سنان بووە کە سنان تایفەیەک بوون و لە حاکمی زەمانی خۆیان یاغی بوون و لەو قەڵایە خۆیان حەشار داوە، قەڵاکە ئێستاکە بە جوانی ڕوون نییە لە کوێ هەڵکەوتووە) گۆمان، پردان، ئاڵوەتان، شێواوکان، سێونە، بێوران، بێشاسب، نەڵاس، هەڵوێ، هۆرمزاوێ(ئەهورامەزدا) ئالان و …
یەکێک لە لەو پردانەی کە لە سەر چۆمی زێ بچووکە پردی «قەڵاتاسی» یا «قەڵاتاسیانە» کە بەپێی زەمان و زۆربوونی ئاوی چۆمی «زێ»یە بۆتە هۆکار کە توێخی سەرەکییەکانی ئەو پردە لەناو بچن. ئەو پردە لە سەر ڕێگای کۆنی میرئاوا بۆ مەهاباد لە بەشی باکووری چۆمی «زێ»ی بچووک ساز کراوە، نیزیک‌ترین گوند لەو پردە «قەڵاتاسیان»ـە، لە بەشی ڕۆژئاواش‌دا گوندی«نەبی ئاوا» و «مووسالان»ـە.  ئەو پردە ئەوەڵی سەدەی سێزدەهەمی زایینی  بە دەستووری شێخ «مەولانا» لە مووریدانی شێخ یۆسف شەمسەدین بوڕهان ساز کراوە، بەو هۆیەشەوە زۆر جار بە نێوی پردی «مەولانا» ناویان بردووە. کە زانایانی مێژووناس بڕوایان وایە ئەو پردە لە سەردەمی ساسانی‌یەکان درووست کراوە و دواتر لە لایەن حوکمڕەوایانی سەردەمی خۆیی نوژەن کراوەتەوە، لە نوژەن‌کردنەوەی ئەو پردە کەڵکیان لە بەرد و دار و قوڕی تایبەت، ساروج و ڕۆنی دوگی مەڕ و ماڵات بە تێکەڵاو کردنیان، وەرگرتووە. ئەو پردە لە سێ داڵان و چوار ئەستۆندەک پێک هاتووە، درێژایی ئەو پردە ٥٠ میتر و پانایی‌یەکە‌شی ١٠میترە، بڵیندایی ئەو پردە لە بەرایی تا سەرەوە ١٥ میترە.
✅پردی قەڵاتاسیان
لەساڵی ١٣٠٨ی هەتاوی سەرتیپ سەیفی ئەفشار و هاوڕێیانی بۆ بەشداری لە شەڕی خوالێخۆشبوو مەلاخەلیل گۆڕەمەری بەسەر ئەو پردەدا ڕۆیشتوون، هەروەها لەساڵانی ٥٧-٥٨ ئەو پردە بەدەستی خوالێخۆشبوو محەممەد ڕەسووڵ ڕەسووڵپور(حەمە ڕەسووڵی میرزا) نۆژەن کراوەتەوە.پەیمان ئیبڕاهیم دووست
——————————————
*سەرچاوە: ئەڕشیڤی فەرەیدوون حەکیم زادە
عکسهای آرشیو باشگاه اوراز مهاباد
وبلاگ قدیمی باشگاه k-ovraz.blogfa.com

2-

سەبارەت بەو کەرەستانەی کە بۆ دروستکردنی پردەکە بەکارهێنراون – ” سومەیە خزری
someye khezri:
ئێمە ئاماژە بە گێڕانەوەی ئاماژەپێکراوی ئیبراهیم صدیقە و چەند کەسێکی دیکە دەکەین، بە گێڕانەوەی لە ڕابردوو سەبارەت بەو کەرەستانەی کە بۆ دروستکردنی پردەکە بەکارهێنراون:ئەوان باسیان لەوە کردووە کە بەردەکان لە گەروویەکی نێوان گوندی سێپیدارە و قەلاتاسیان بە کووب بڕدراون و لەوێشەوە (بەهۆی زۆری کرێکارانی خۆبەخشی ناوچەکە) بە دەست گواسترانەوە بۆ شوێنی پردەکە.هەروەها ، زۆرێک لەو ئاژەڵانەی کە لەلایەن خەڵکەوە بەخشراون لەم شوێنەدا سەربڕدرابوون، کە گۆشتەکەیان بەکاردەهێنرا بۆ خۆراکدانی کرێکاران، و پشم و مووەکەی تێکەڵ بە لیمۆ و هەندێک مادەی دیکە دەکرا، کە ناویان لێنا “شۆرباوریج” و تێکەڵەی دەرهاویشتوو بوو بە هاوەنی پرد. شۆرباوریژ هەمان سارۆژە و لە ئەنجامدا هاوەنی پردەکە لەلایەن سارۆجەوە دروستکراوە.بۆ زانیاری زیاتر: سارۆج بریتیە لە تێکەڵەیەک لە لیمۆ و خۆڵەمێش، یان پشم و قژ و ئێسکی ئاژەڵ، کە تێکەڵ بە قوڕ و ئاو دەکرێت و دوای وشکبوونەوەی لە کورەیەکی ئاگریندا دەسوتێنرێت تا دەبێتە سارۆج، ئەوکاتە وایە چەقێنراون.ئەوان دەیکەن.  بە لێدانی بە چەقۆ یان بە بەردی میڵ، بە تەواوی دەیچەوسێننەوە و ئەو خۆڵەمێشەی کە وردە وردە دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە ئاوەکەدا هەڵدەمژێت و لیمۆکەی دەبێتە بەردی لیمۆی بەهێز و جێگیر.  لە ڕابردوودا سارۆج گرنگییەکی تایبەتی هەبووە و بۆ دروستکردنی حەوز و حەوز و کانیاوی گەرم و خانوو و بەنداو بەکاردەهێنرا.یەکێک لە زیانە سەرەکییەکانی سارۆج تایبەتمەندی کەمکردنەوەی قەبارەکەیە، کە بەهۆی بەکارهێنانی سارۆج لە بابەتی ڕوپۆشکردندا، ئەم تایبەتمەندییە دەبێتە هۆی درز لە ڕووکارەکەدا و لە ئەنجامدا ڕۆڵی سەرەکییەکەی تێکدەدات، واتە ڕووکارەکە نەتوانێت.بەمەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئەم تایبەتمەندییە وێرانکەرە، لە ماوەی ڕابردوودا ڕیشاڵی سروشتی بەکارهێنراوە، کە بریتین لە ڕیشاڵی ڕووەکی وەک لۆی کە لە جۆرێک لە ڕیشەوە بەدەست دەهێنرێت، هەروەها ڕیشاڵی ئاژەڵی وەکو پشمی بزن و وشتر یان هەندێکجاریش مووی مرۆڤ.  لە ئێستادا دەتوانرێت لەبری ڕیشاڵی دەستکرد ڕیشاڵی دەستکرد وەک پۆلیمر، کانزا یان ڕیشاڵی شووشە بەکاربهێنرێت.لە هەندێک حاڵەتدا، کاتێک کە پێکهاتە سەرەکییەکانی سارۆج کەم بوون، یان هەندێکجار خۆڵێکی وردە دانەوێڵە بەکاردەهێنرا بۆ بەدەستهێنانی سارۆج کە تایبەتمەندی جیاوازیان هەبوو؛  بەڵام ئەم خۆڵە کارایی هاوەنەکە دادەبەزێنێت و گڵ بەکاردەهێنرێت بۆ قەرەبووکردنەوەی.

3-

بیرو رای به ریز “سمایل قەززاق”
مولانا هاوکات لە گەڵ پرد مزگەوتێکی لە نیو شاری سەردەشت ساز کرد بە نێوی مزگەوتی مەولانا
پێشینیان باوەڕیان وا بوو  واجبە کەسێک دەستی دەڕوا پرد یا مزگەوت یا ڕێگا بۆ خەڵک ساز بکا
گوندێک به نێوی قەڵاتی سنان لە دۆڵی شێخان هەیە لە بەرامبەرەکەی لە زارکی دۆڵی کوێنی ئاسەوارێکی قەدیمی هەیە
قوچی(قلە ) سنان بەرزایەکە لە پشتی نمنجێ و دێڵزێ نیوان پیرانشار و بادیناوێ
ئەو نێوە کوردیانەی ناوچە نیشاندەری ئەویە کە داگیرکەرانی مەغوول و تورک دەستیان بەو ناوچە ڕانەگیشتووە
وەستا حەمەڕەسوڵ لە ساڵەکانی 60و 61ی هەتاوی پردی نۆژەن کردەوە
ساروج یا شورباو ڕێژ زۆرتر بۆ ساز کردنی بناغەی پرد و بەندئاو کەڵکیان لێ وەر دەگرت  زۆرترین کەرەسەکانی بریتی بوون لە قسڵ (آهک) گڵ ە سور و خیزی ورد و پاشان بە پێ هەرەوەزی خەڵکان و خێر و سەدەقەی ماڵداران گا و جوانەگا و بەرانیان بۆ کارەکەران دەنارد ئەوانیش پاش سەربڕین ماڵاتەکە خوێنەکە و چەورێ زیادەکەیان تیکەڵ ساڕوج دەکرد وەک سوننەت و موتفەڕک  هەروەها موی بزن بۆ پتەو بوون و نەقەڵشینی ساڕووج . سارووج لە ئاست سەرما و شۆاردنەوەی ئاو و بارستایی (فشار مستقیم) تاقەتی باشی هەیە تاڕادەیەک دادێ(خم و انحنا)  و لەت نابێ

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

ورود

هنوز حساب کاربری ندارید؟

سایدبار
حساب کاربری من