لووتکه ی”سپی ڕێز” – “سماییل قەززاق” – 18ی جوزه ردانی 1403
لە کۆ ئەسرین دەبارێنم لە بۆ کوردی پەڕاکەندە
لە گەرمین غەرقی ئارەق بووم و چاوم هەر لە سامڕەندە ( ماموستا هێمن)لە پێدەشتەکانی سندووس , لاجان , بەربنە دیمەکاری جۆ زەردهەڵگەڕاون , بە تینی گەرما شینی و سەوزاییان بە ڕۆوە نەماوە , کەروێشکەی دەکەن , شەپۆل و مۆنجی زەردیان لە بێدەنگی دابڕاوە و خشە خشە و سیکە سیکی قاچ و گوڵوکیان دێتە گویێ .
بەرەو سامڕندان و سپی ڕێز بەڕێوەین , چەندی بەرەو ژوور هەڵدەکشێن پتر بە سەر سەوزایی و فێنکی دا دەکەوین , جۆگەلە ئاویی کانیاو ڕنوو بەفران بە خوڕ وەک مار بە دۆڵ و لا خڕان دا دەخوشێ .
بۆنی بێژان,تیسویێ , جاترە , نەعنا , گوڵە گۆنی لە فێنکی بەیان تێکەڵی شنە لووتی مرۆڤ دەبزێویێ( خۆشتر لە هەمو بۆنە دەستکردەکانی پاریس ) و بەرزا , گەنەمە, مەندۆک , بۆڕ و هەڵز دەلەرێنێ و سەمای گوڵانی پێدەکا , قەڵغان , گۆگەم , سەلکەتەشی و کیفار قیت و قۆز وەک یەساوەڵانی سرووشت سەیری ئەو دیمەن دەکەن .
چوڕە , سەیرە, چۆلەکە , کەڵەفندە , پاساری , پەڕسللێرکە , کۆتر , هەوێردە , کەو , هەڵۆ , سەقر لەو کەوڵە پڕ پیتە ڕزق و رۆزی جووجکان دابین دەکەن .
بە هەزاران مێش , مێشوولە , زەرگەتە, هەنگ , پەپوولە لقاولق دەکەن و بە پارێز دم بە هەڵاڵەی گوڵانەوە دەنێن.
سامڕەندان و کانی قەمتەرە تێپەڕدەکەین , بە نێو مێرگ و لەوەڕگە و سەر گرد و تەپۆڵکە و نەویان وسەدان کانی و ڕنوو و بەفراوان دا بەرەو دووندی سپی ڕێز و کویستانەکانی سامڕەندان هەڵدەکشێن , سینگەڵێکی رژد , بەرداویی, خیزەڵان , خزۆک و بڕست بڕ , پشوو سوار دەکا و دەفەی سینگ دەهاژێنێ .
ماندوو و شەکەت بە هێمنی و وردی بە ڕێچکەی پێچ پێچ و خیچ و خوار دا هەڵدەگەڕێن , لە سەر بستوو و سۆگە دەگەینە لووتکەی ددانە مشاری ڕژد و هەڵەمووت و تەلانی سپی ڕێزی غەیلانیان , وچان دەدەین بە هەستی خۆشی سەرکەوتن دەحەسێنەوە .
لە دینی چاو تێر نابێ , لوتکەی بەفرین , بەرزین و بەردینی خواکورک , هەڵگورد , داڵانپەڕ , چل مێر , سیاکێو , کێلەشین, حاجی برایم, زه رد کێو , ڕندۆڵە و کوێستانە بە هەیبەتەکانی جولەمێرگ بە قەولی مام هێمن : هەوایەکم هەڵدەمژت کورد و کەودری پێدەژیا .
بیر و خەیاڵ بە شنەی فێنکی کوێستان باڵ دەگرێ , یاڵە و یاڵ , باسکە و باسک , سۆگە و سۆگە , دونداو دوند , دۆڵاو دۆڵ , دەفری , سنوورە دەستکردەکان , گەوەو شێو خڕان دەبڕێ لە فرمێسکی ڕنوو و ئاونگی شللێران خۆ پاراو دەکا و لە جێ خاڵانەی بەردی کێلەشین ئۆقرە دەگرێ
سماییل قەززاق 20ی جوزه ردانی 1403