چۆمی خوڕێن و پڕئاوی (گادەر) لە کوێستانەکانی شابوتان، شێخ ڕێواس، کانێ مەندانان، کانێ سپی، سوارێ زەرێ، بۆزی سینا، داڵانپەڕ، گەلازە، ڕەندۆڵە، بابۆڵێ، کێوەڕەش، سپی ڕێز، گەڵی گادەر و کێلە شین سەرچاوە دەگرێ و لە باکوری ڕۆژئاوای شاری شنۆ تێکەڵ بە یەک دەبنەوە. درێژایی ئەو چۆمە ٩٠ کیلۆمیترە و بە تێپەڕاندنی شارەکانی شنۆ، نەغەدە و محەممەدیار ئینجا تێکەڵ بە گۆلی ورمێ دەبێتەوە. گادەر وەک شادەماری ئابووریی ناوچەکە وایە و شوێندانەری داناوە لە فەرهەنگ و کولتووری خەڵکی ناوچەکەدا. هونەرمەند محەممەدی ماملێ لە گۆرانییەکدا گادەر دەکاتە تابڵۆیەک و بە جوانییەکانی هەڵدەڵێ و لێرەش مامۆستای هەڵکەوتوومان مامۆستا حامید ڕەشید زەرزا لە دیوانە شێعرەکەیاندا بە ناوی (نێڵەی دەروون) کە تازە چاپ کراوە ئاوا لەسەر گادەر دەدوێ:
(گادەر)
به خێر و بێر له زێدم ههڵقوڵابووم
ئه له‌م شوێنه به گاده‌ر ناسرابووم
له‌به‌ر هاژه‌م له نزمایی و له به‌رزی
زه‌وی پان و به‌رین پشتی ده‌له‌رزی
شه‌تاو و جۆگه‌له و کارێز و کانی
هه‌موو منیان به سه‌رچاوه ده‌زانی
وه‌ها تانه‌م له ده‌شت و ده‌ر ته‌نیبوو
به‌راو و ویشکهکهندم پێ خه‌نی بوو
له‌ره‌ی ئاونگی سه‌ر گۆنای گوڵی یاس
دهگرشاوه به وێنه‌ی قاشی ئه‌ڵماس
جلی سه‌وزم به دار و چێو ده‌به‌خشی
زه‌وی له جوانی دستنهخشم، دهنهخشی
که خۆی ده‌نواند تریفه‌ی مانگه‌شه‌و، شه‌و
له مندا عه‌کسی جوانی خۆی ده‌دی، ئه‌و
له بۆ هه‌ر شوێنێ من ده‌مبرد په‌لامار
هه‌زار خونچه ده‌می ده‌کراوه یه‌کجار
له لێوارم گوڵی خۆشبۆ ده‌ڕسکان
شنه‌م شانه‌ی ده‌کرد شالوولی بسکان
هه‌موو جوانی و هه‌موو ته‌رزی و له‌باری
به کۆ ڕه‌وتی منی پێدا ده‌باری
که ده‌مدا جینگڵ و ڕێگه‌م ده‌پێوا
چه‌و و زێخ پاکی سه‌ریان لێده‌شێوا
هه‌وای فێنک و بلاوێنی به‌هاران
خوڕه‌ی هه‌ڵدێر و سرته‌ی په‌لکی داران
به‌دی ده‌کرا له هه‌ر قۆناخ و شوێنێ
که‌سێ نه‌یمابوو تاسه‌ی خه‌م ڕهوێنێ
به‌ڵام له‌و ڕۆژه‌وه باران نه‌باری
هه‌ور ڕووی کرده ڕووگه‌ی ناله‌باری
بڕا نێڵه‌م له به‌ستێن و ده‌راوان
هه‌ڵیگرتم خه‌می به‌ند و به‌راوان
وه‌تی بێ به‌ند و بێ بنکه و هه‌وارم
به ده‌م زورگه و ڕه‌قه‌ندا بهندهوارم
په‌ڕیوه‌ی نێو زنه و باتڵاخ و گۆمم
تهرەی زێد و وڵات و ماڵی خۆمم
له به‌ر بێ خێوی وا پڕش و بڵاوم
ده‌نا ئێستاش له سه‌ر ئه‌و گورده ماوم
به له‌نگێزه و به هه‌ور و هێڵ و ته‌رزه
دووباره ده‌بمه‌وه ئه‌و چۆمه به‌رزه
له ناڵه‌ی من له گاڵه‌ی هه‌وری نیسان
ده‌خه‌مڵێ به‌نده‌ن و پێده‌شت هه‌میسان
حامید ڕەشیدی زەرزا.
ئەو شاکارە شیعرە کە لە ساڵی ١٣٦٥ گوتراوە و لە گۆڤاری (سروە)ی مامۆستا هێمندا چاپ کراوە، تێیدا بە ڕوونی دیارە کە شاعیر وەستایانە و لێزانانە بە بیانووی گادەرەوە لە ئازار و ئێشەکانی نەتەوەی خۆی دەدوێ و هیوای بە دواڕۆژی گەشی نەتەوەکەی هەیە دڵنیایە کە وەک گادەر دەخرۆشێت و نیشتمان سەربەست و ئاوەدان دەبێتەوە.
بڕوانە کتێبی (نێڵەی دەروون) لاپەڕەی ٦٢
سپاس بۆ مامۆستا حامید ڕەشیدی زەرزا کە نێڵەی دەروونی بە دیاری بۆ ناردووم. پێێ خەنی بووم. نە لێی تێر دەبم نە لێی ماندوو.
لە لاپەڕەی بەڕێز کاک وریا ماملێ