قلم همنوردان, معرفی کوه‌های منطقه

قەڵای “دم دم” (قلعه “دم دم”) اول دی ماه 1402 – “اسماعیل قزاق”

قەڵای دم دم

 

دەشت و باغ ومەزرا وگردی جم جم به 3km ی لێ ڕادییارە کە بە باسکێک لە لای رۆژهەڵاتەوە تێکەڵ گۆرستانی قەڵا و گردی قەڵای دم دم دەبێ .
تا ئێستا زۆر بەی ئەو دۆستانەی لە مەهابادەوە چوونە دم دم چونەتە گردی قەڵای جم جم کە لە پشت گوندەکانی قاسملوو و بەربەرانە زۆر لە گردی قەڵای دم دم بلیندترە .
قەڵا بە درێژایی 400 بۆ 500  میتر لە باکوورەوە بۆ باشوور تا دەرکی قەڵا و بە بەرینایی لە پان ترین شوین 100بۆ 150  میترە .
لە نێو قەڵا دا هەزاران لەتکە سواڵەتی کووپە و گۆزە و جەڕە و قاشوولکە شکاوی بە ڕەنگی فیرووزەی و لاجەوەردی و ئاسمانی و شین …. و سەدان لەتکە خشتی سور و لەتکە تەندوور و ئاتشخان دە بەر پێیان دا دەبینی  ,  ئەو لولە و بۆڕێیەی ئاوی کانیاوەکانی دورە دەستیان بە ژێر عەرزیدا هێناوەتە ناو قەڵا جەمسەرییان بەدەرەوەییە.
بە داخەوە دز و تاڵان چێکانی مێژوو وەک ڕێویی و فسۆس و دەڵەک همو جێگایەکیان هەڵدڕیوە و شێواندویانە هەروەها ساڵانی پێش بە دانانی پایگاە و سەنگەر و خاکریز بە بۆلدزیر لە نێوە راستی قەڵای جوانەمەرگ کارەستێکان خوڵقاندووە رووی قزڵباشیان سپی کردۆتەوە .
ئەشکەوتێکی زۆر گەورە لە بن ڕەوەزەکانی  خۆر ئاوا  ڕووبە جم جم دەبینی کە دیوارێکی بە پانی 2 میترلە پێش زارکی ئەشکەوت لێدراوە و میچی ئەشکەوت بە دوو کولانەی سرووشتی گەورە کە دەچێتەوە حەساری قەڵا .
سپاسی هەموو دۆستان تایبەت کاک جەوەر هەرکی و کاک ئاڕەش بو زانیاری و وێنەکان
قەڵای دم دم  یا قەڵای خانی لەپ زێڕین
لە ڕۆژێکی پیڕۆز دا بەیانی شەوی چلە ساڵی 1402 وێڕای ژمارەیەک لە هاوڕێیانی شاخەوانی ئەورازی مەهاباد و شنۆ و گەلی قاسملوو  وەڕێکەوتین بۆ کێوی ماکێو وپاشان بۆ  قەڵای بەرخۆدان و خۆڕاگری کوردان دم دم  لە دەرەی قاسملوو پشتی گوندی تۆمەتەر.
    قەڵا هەڵکەوتووە لە زارکی گەلی قاسملوو لە دەستی چەپ و سەر گردێکی دریژووکە و پان بەرین  , لە سێ لاوە بە رەوەزە بەردی بڵیند و چڕ و ئاستەم و هەڵدێر وەک نەقیمێک پارێزراوە تەنیا لای باشوور روو بە سەرگرد و پانتاییە و  دەروازەی قەڵا بە شوێنەواری دو بورجی چەپ و ڕاستی رووبەڕووی گۆرستانێکی میژوئیە لە 300 میتری دەرەوەی قەڵا , پێش دەرگا و بورجی قەڵا خەندەک و کانالێک لە راستەوە بۆ چەپ  بە پانایی نیزیک 3 میتر و قووڵای ( نادیار و پڕ کراوەتەوە) رەوەزەکانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا لێک دە دروێتەوە . 
  بەردەکانی  گردی قەڵا لە جۆری بەردە قسڵن (آهکی) .
    قەڵا لە ڕۆژهەڵات دەڕوانێتە دەشتێکی پر باخ و مەزرا و جادەی مەهاباد ورمێ ,
   لە لای باشوورە دەشتی باراندووز و باخ و زەوی وزارێکی پڕ پیت دەروانی روو بە شاری ورمییە بە بە ینێکی 30 km ی , 
   لای ڕۆژئاوا





   سمایل قەززاق یەکی بەفرانباری 1402

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *