به رنامه ی “لووتکەی “قەڵاتی مستەفابەگ” و لووتکه ی “له ندی شیخان” و شه و مانه وه له هه واری “کانی شیخه” 7ی گولانی 1403
مەلێکی فێری دارستان و لێڕ بێ
قەفەس پیری دەکا باشوی لە زێڕ بێ
م . هێمنسیوادی هەڵ نەدەابوو لە کیسە خەو هاتمە دەرێ , مانگ بە ئاسمانەوە هێندێک ئەستێرەی گەش گرشە گرشیان دەهات , شێ بایەکی نەرم دم و چاو دەنگێوێ , خێوەتی شەو گوڵ میخیان لێ ڕاکێشاوە , ئەستۆندەک و چیغی لە بەر ترازاوە , دۆست و دژمن لێک دەبنەوە , لە هەر چوار لاوە قاسپە و غوڕەی کەوێ, چریکە و فیتووی مەلان لەو پنج بۆ ئەو پنج باز بازدێن و تانج هەڵدانی چورە پۆپنەکی و قیڕەی قاژووی ڕەوەزان بەدی دەکەی .
تیڕێژی یەکەم تیشکی گزنگی بەیان لوتکەی قەڵاتی شای زێڕوەشان دەکا و سیڕەی پاشای باڵندان , گەڕان و چەرخی هەڵۆ و پەڕکوور دەنگی قاسپە و لە قاندنەوەی نێرکەوی کپ کردووە .
کانیاو ڕوون و بێ هەست بە جۆگان دا ڕا دەخوشن سەرمای شەوێ دەنکی فرمێسکی ڕوونی قەتیس ماوی بە میچ و چلوورەی کەویانەوە بە ستووە , ئاونگی سەر گیا و گۆڵ وەکی خووناوەی بە نازی پاش باران خووساندونی و گڵ و زەوی خاو کردۆتەوە , داوستانی شێو و دۆڵان تێکەڵاوی یەکەم تیشکی ڕۆژ بوون و بەرەو نەبوون چوون , شللێرەی نێو مەندۆکان باڵایەک بەرزتر بە سوورێکی گەش و قەتارەیەکی گوڵی نێو قەدی قیت و شەق قوت و ژیر بە فرمێسکی نێوگوڵانی دەڕوانێتە دیمەنی کوێستانێ , روونی جیهان و گەرمی تیشکی رۆژێ ژیان دە دەماران دەمرێنێ , مێش و مەگەس قالۆنچە و گەرای پەپوولان وە جووڵە کەوتوون , جرج و مشک لە کونێ هاتونە دەر , شین شینک و زەردە قۆڕە و مارمێلکە دەبزوون و درێشەیان هەڵدەسووڕێنن .
خۆ تووند دەکەم وێڕای دۆستان بە نێو مەندۆک و هەڵز و بۆڕ و کوڕدان دا خۆ دەگەیەنینە بناری ڕژد و ماە و چڕی قەڵاتی هێلمێ بە ئەسپایی و بە وردی بە سەر بەردەڵان و قەدی ڕەوزان دا بە هێوری و ئەزموون ڕێگا دەبڕین بەرەو ژوور .
تاو و بان گەرم و ڕۆژ باڵایەک هەڵکشاوە , دەگەینە گۆڕەپانی لەندی گەورە و دووندی قەڵاتی هێلمێ جابە و زندووڵ و ئەشکۆن و قووڵان بە ڕنۆ و کەوە بەفری زستانێ پڕ کراون .
عاسمانێکی ساماڵ , بێ هەور و چڵک و غوومار ڕوون وەک چاوی قڕژاڵ , چیا بەرزەکان بە چوار دەورەوە دیارن , قەندیل لە بەینی حاجی برایم و شێخ شەرۆ دەوری بە ڕنووان گیراوە , لە پشت سەری کێوە زەرد و داڵانپەڕ ( بە دووربین) چیایی ئاگری بەرزترین لوتکە نیشتمان بەدی دەکری…….

بۆی هەیە ؟ لە کوێستان بی و بەیانان و سوبەینان لە خەو دا بمێنی !!!!!
سماییل قەززاق ١٠ ی بانەمەری ١٤٠٣