قلم همنوردان, کوه پیمایی

به رنامه 3-2ی “لووتکەی “قەڵاتی مستەفابەگ” و لووتکه ی “له ندی شیخان” و شه و مانه وه له هه واری “کانی شیخه” 7ی گولانی 1403- برنامه شب مانی ییلاق :کانی شیخه” و صعود قلل “لند شیخان” و “قلات مصطفی بگ”

به رنامه ی “لووتکەی “قەڵاتی مستەفابەگ” و لووتکه ی “له ندی شیخان” و شه و مانه وه له هه واری “کانی شیخه” 7ی گولانی 1403
مەلێکی فێری دارستان و لێڕ بێ
قەفەس پیری دەکا باشوی لە زێڕ بێ
م . هێمنسیوادی هەڵ نەدەابوو لە کیسە خەو هاتمە دەرێ ,  مانگ بە ئاسمانەوە هێندێک ئەستێرەی گەش گرشە گرشیان دەهات  ,  شێ بایەکی نەرم دم و چاو دەنگێوێ ,  خێوەتی شەو گوڵ میخیان لێ ڕاکێشاوە , ئەستۆندەک و چیغی لە بەر ترازاوە ,  دۆست و دژمن لێک دەبنەوە  ,  لە هەر چوار لاوە قاسپە و غوڕەی کەوێ, چریکە و فیتووی مەلان لەو پنج بۆ ئەو پنج باز بازدێن  و تانج هەڵدانی چورە پۆپنەکی و  قیڕەی قاژووی ڕەوەزان بەدی دەکەی .
تیڕێژی یەکەم تیشکی گزنگی بەیان لوتکەی قەڵاتی شای زێڕوەشان دەکا و سیڕەی پاشای باڵندان , گەڕان و چەرخی هەڵۆ و پەڕکوور دەنگی قاسپە و لە قاندنەوەی نێرکەوی کپ کردووە .
کانیاو ڕوون و بێ هەست بە جۆگان دا ڕا دەخوشن  سەرمای شەوێ دەنکی فرمێسکی ڕوونی قەتیس ماوی  بە میچ  و چلوورەی کەویانەوە بە ستووە ,  ئاونگی سەر گیا و گۆڵ وەکی خووناوەی بە نازی پاش باران  خووساندونی و گڵ و زەوی خاو کردۆتەوە ,  داوستانی شێو و دۆڵان تێکەڵاوی یەکەم تیشکی ڕۆژ بوون و بەرەو نەبوون چوون ,  شللێرەی نێو مەندۆکان باڵایەک بەرزتر بە سوورێکی گەش و قەتارەیەکی گوڵی نێو قەدی قیت و شەق قوت و ژیر بە فرمێسکی نێوگوڵانی  دەڕوانێتە دیمەنی کوێستانێ ,  روونی جیهان و گەرمی تیشکی رۆژێ  ژیان دە دەماران دەمرێنێ  ,  مێش و مەگەس قالۆنچە و گەرای پەپوولان وە جووڵە کەوتوون  ,   جرج و مشک لە کونێ هاتونە دەر  ,  شین شینک و زەردە قۆڕە و مارمێلکە دەبزوون و درێشەیان هەڵدەسووڕێنن .
خۆ تووند دەکەم وێڕای دۆستان بە نێو مەندۆک و هەڵز و بۆڕ و کوڕدان دا خۆ دەگەیەنینە بناری ڕژد و ماە و چڕی قەڵاتی هێلمێ  بە ئەسپایی و بە وردی  بە سەر بەردەڵان و قەدی ڕەوزان دا  بە هێوری و ئەزموون ڕێگا دەبڕین بەرەو ژوور .
تاو و بان گەرم  و ڕۆژ باڵایەک هەڵکشاوە , دەگەینە گۆڕەپانی لەندی گەورە و دووندی قەڵاتی هێلمێ جابە و زندووڵ و ئەشکۆن و قووڵان بە ڕنۆ و کەوە  بەفری زستانێ  پڕ کراون .
عاسمانێکی ساماڵ , بێ هەور و چڵک  و غوومار ڕوون وەک چاوی قڕژاڵ ,   چیا بەرزەکان بە چوار دەورەوە  دیارن ,  قەندیل لە بەینی حاجی برایم و شێخ شەرۆ دەوری بە ڕنووان  گیراوە ,  لە پشت سەری کێوە زەرد و داڵانپەڕ ( بە دووربین) چیایی  ئاگری بەرزترین  لوتکە  نیشتمان بەدی دەکری…….

بۆی هەیە ؟ لە کوێستان بی و بەیانان و سوبەینان لە خەو دا  بمێنی !!!!!

سماییل قەززاق ١٠  ی بانەمەری ١٤٠٣

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *