🌺*”لە خۆڕا نییە دەڵێن: کوردستان بەهەشتە”🌺
بەڵام جارێ لە فیاتەکەی کەریمە چەورەوە تاکوو فیاتە سپییەکەی فەلەکەی “دایک”
👌بژی بۆ گرووهی شاخەوانی ئەوراز
ئەگەر سەرێک هەڵێنمەوە و سەر بە ماڵی خودا داگرم و لە دین وەرنەگەڕێم ماڵم حەقە بژی بۆ ئەوراز کە توانی تیمی “شلەخەجێ”ش بۆ لای خۆی ڕاکێشێ و باوەڕ بەخۆبوون بە توانایییەکانی شلەخەجێش بەرێتە سەرێ و شلەخەجێش لە زولفی پەریشان و جینای چەتری و وێنەگرتنی بەردەوام دوور بخاتەوە.. سەرکەوتنتان پیرۆز ئەورازی کۆڵنەدەر..
بەرپرسی تیمی شەلەخەجێ کاتژمێر دووی شەوێش هەر دەیهەوێ کۆڵبارییان لێ سووک بکاتەوە و چوار قولووی لێک دانەبڕاو هەر شەڵوارەک و تیشێرتی ڕەنگاوڕەنگ و چەند کڵاوی باکلاسی مرواری و زێوین بەدورر لە چاوی بەرپرسی شەلەخەجێ بە زۆری دە کەلێن و کولێنی جانتاکەیان دەئاخنن و دەڵێن وێنەیەکیش بەوانە بگرین جوانە هاا(: دەڵێی دەچن بۆ دوبێی.. بەڵێ وێنە دەگرن بە گیانی خۆتان😜)، هەر بابایە بەمنەتەوە دەڵێ ئیدی قابڵۆمەش مەخەنە نێو جانتاکەم!!ئەمنیش بەخێرناشایی گەورەمەزنی گرووهم هەر لەبەرخۆمەوە پیش دەخۆمەوە و لە دڵی خۆمدا دەڵێم بە سەری بابە نازدارەکەتان.. بەهەویان بەفشە بمتڕێنن..
وەک هەمیشە هاوڕێی بەئەمەگ کاک چالاک کوردە، کوردانە لە سەر قەولی خۆی جێم ناهێڵێ و زەحمەتی هاوڕێیەتیکردنمان دەکێشێ بە قسەی خۆی پیاوە پیاو. ژیار و ڕێبین تاوەیەکیان هێلکەوڕۆن گەیاندووەتە بنەبانی تاوەکە و بەچوڕەچوڕ بابۆڵەیەکیش دەگەیەننە دەستی کاک چالاک لەوانەیە هەر کەلێن ددانیشی چەور نەکردبێ چ بگا بە تێرکردنی زگی..ئەویش زگی کاک چالاکی!!
جا با لێتان نەشارمەوە تا دوێنێ هاوڕێیەکمان هەنگاوێک وەپێشمان نەدەکەوت و سەیرتر مێشکی سەری بردبووین کە ئێوە فەرهەنگین و ئەدەبیاتی ئێوە دەگەڵ منی لادێی نایخواتەوە، بە سەری ئێوە تاکوو ئێمەی لە فەرهەنگیان هەڵکەند و هەڵوەداوی شوێنێکی تری کردین! دەستی هەر هەڵنەگرت کەچی خۆی ڕەگەڵ فیاتی هاوڕێیانی فەرهەنگیان خست و ئێمەشی بە ئەمانی فیاتە سپییەکە ڕەها کرد!
فیاتیش فیاتی جاران و دەهەی شێست کە بە فیتی خۆی کاروانکووژە بوو و هەر کەس گەیشتبایە ئەوە دەگەیشتە شاری و مەیدانی شلەمەنیفرۆش.. دەنا بە گۆرانی برایم قادری و حەسەن زیرەکی و…بە زەبتە شڕەکەی ئاوایی دە تەپوتۆزێدا قڕ دەکرد و بە کەیفی خۆیشی بەشەر و ماست و دوێی دەشەڵاقاند و ئەگە زانیبای شەمێ و خەجێش نێوانیان نییە گۆرانێکی غەمگینی تێهەڵدەکردن و بەر لە گزینگی خۆرەتاو لە لێڵی ئاوێنە چڕژهەڵگەڕاوەکەیدا دەیڕوانییە فرمێسکی سەر گۆنا و چڵمەشۆڕەی سەر دەست و تێهەڵسوواندنی ڕوو شڕەکانی سەندەڵی فیاتەکەی..😭
یەک هەرا دەکا کاک چااااالاک بلووتووس..فلاش..لە باسەکەی تیۆری و شڕە دەنووکەی ئەدەبی دادەبڕێین و، وەک چێشتی مجێوری لێ دێ و دەبێتە هەقلی مەقوو..
زەنگێک دەپاڵ هاوڕێی لێدابڕاوەکەمان دەکەین و بە ڕاوێژێکی ڕێزدارانە دەڵێین: ئەحواڵی ئاقازادەی موحتەڕەم..عەرزی ئیرادەتمان هەیە دەخزمەتتاندا و ئەویش وادیارە وەک جاران ناتوانێ بەڕاشکاوی وشەیەکمان ڕێهاڵێنێ و و تێمان بقوولێنێ، بە گیانی ئێوە بە سەبری و دەنگێکی زۆۆۆر ناسک دەڵێ: هههههه. لە چێشتانێدا وەک میوانی ژنی زەویستانی تا توانی بۆنوبەرامەی ڕۆن و پێوازی دەسەر و گوێلاکمان بەر دا و دوایەش پشتی تێکردین و زگی لە سەر دانا! پێی دەڵێم حەیات سەگ بیخوا هەی.😡
قسەی خۆمان بێت سەفەرکردن دەگەڵ پیاوی قسەخۆشیش تاموچێژێکی تایبەتی هەیە، لە گەڕانەوەدا هەموو ماندوو و بەشێکی زۆریش گووشاریان بۆ هاتبوو و دستیان بە زگەوە گرتبوو مات و بێدەنگ.. لەپڕ کاک برایم بێدەنگی شکاند و گووتی جا ئەوە لەو پارکە ڕایدەگرین گەشتیار و خەڵکی ناو پارکەکە چاویان زەق دەکەن وادەزانن دوو ماشێن جوانمان هەڵڕشت نازانن دوو ماشێن میزکەرمان پێیە..ئیدی گووشار هیچ کەس نەما دەستی بە زگی نەگرێ😂
*سیلوانا(سیلڤانا) و تایبەتمەندی ئاوی کانزایی و کەشوهەوای پاک و بووژاندنەوەی دڵ و دەروون
بەڵام سیلوانا جیاوازتر لە هاوڕێی تازە پێگەیشتووی خۆمان..!، بەبێ جیاوازی ڕەگەزایەتی و ڕەچاوگرتنی زمانی و چینوتوێژی تایبەتی ڕێگات پێدەدات بۆ پێداهەڵگەڕان بە دڵی شاخ و کێو و تەلاری سەرسەوز و هەڵمژینی کەشوهەوای فێنک و خواردنەوەی ئاوی کانزایی کانیاوی هەڵقووڵاوی کێوە بەرزەکانی هاوسنوور دەگەڵ پێدەشتی دەشتبێڵی شنۆ و ناوچەی خاکورکی کوردستان لە عێراق و شاری شەمزینان لە لای تورکیە و ناوچەی سۆمای برادۆست و باراندۆز و مەرگەوەڕەوە بڕوانییە داڵانپەڕ و بوزسینا و میربەهار و سرووشتی بێوێنەی ئەم مەڵبەندە کە لە قەدیمەوە گووتوویانە: “کوردستان بەهەشتی سەر زەوی”یە.

• سیلوانا بەپێی ڕیشەناسی وشەیەکی ئیتالییە کە بە واتای بەهەشت و دارستانی سەرسەوزە کە لە جیهاندا ١٩ ناوچە هەن خاوەن کەشوهەوای پاک و ئۆکسیجێنی تایبەت کە بەختەوەرانە لەم پۆلێنبەندییەدا یەکێک لەو ناوچەیانە ناوچەی سیلوانا و دەریاچەی سیلوانایە کە ئاوەکەی بۆ ئاودەرمانی ناسێندراوە و بۆ دابینکردنی کالیسیۆم و کانزاکانی پێویستی جەستە کوالێتی بەرزی هەیە بەهۆی سرووشتی میزهەڵگربوونی، ئەم ئاوە کاریگەرە لە چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی جومگە و لابردنی خیزەڵان و بەردی میزڵدان و سوودی باشی هەیە بۆ جەرگ و پەنکراس و بەهۆی pH ی ئایدیالەوە و هەروەها بەهۆی کەمی ڕێژەی سولفات و کلۆر وەک ئاوی گونجاو و شیاو بۆ کۆرپە و منداڵی ساوا پێشنیار دەکرێت. ئای لە سیلوانا..تیمی شلەخەجێ دەڵێ بڵێی جارێکی دیکە ئەوراز بەخێراخۆی نەمانباتەوە بەشەرەف ئەم جارە جانتاکەمان پڕ دەکەین لە ئاو بۆ دیاری وەک ئاوی زەم زەم. دەباشە دەی
“شەویار”
“شەویار”