ئەو باسە ڕەنگە جێگاکەی ژووری یانەی شاخەوانی نەبێت بەڵام چوون لە سەرێ چەند بابەتێک هاتە گۆڕێ پێم باش بوو زۆر کورت دەلاقەیەکی تر بکەمەوە بۆ ئەو باسانە.
سەرەتا پێویستە ئەو ڕوون کەمەوە من زمانناس نیم و شارەزای زمانی کوردیش نیم، ئەوەی عەرزتانی دەکەم هی موتالعەی چوار ساڵ پێشی منە لە سەر زمان ڕەنگە زۆر شتم بە دەقیقی لە یاد نەبێت.باسەکە دوو بەش لە خۆ دەگرێت بەشێکی پێوەندی هەیە بە زمانناسی بە گشتی، بەشێکیش پێوەندیدارە بە زمانی کوردی، لە سەرێ باسی فێردیناند دۆ سۆسۆر کرا کە وەک بناغەدانەری زمانناسی دێتە ئەژمار، دۆسۆسۆر باوەر بە دال و مەدلول هەبوو واتە هەر وشەیە هێمایەکه بۆ ناسیناوەی ئەو شتانەی لە دەورمانن، لە ڕوانگەی دۆسۆسۆرەوە زمان ئامرازێکە بۆ پێوەندی گرتن، تێۆرییەکانی دۆسۆسۆر ساڵانێکی زۆر سەرچاوەی زمانناسی بە واتایەکی تر پارادایمێکی بەهێز بوو، بەڵام لە سەدەی بیستەمدا بلیمەتی زمانناسی نوام چامسکی دال و مەدلولبوونی زمانی بە چالش کێشا چامسکی پێی وابوو کە وشەکان هەرچەند هێما بن ئەوە لە کۆتاییدا مانایەی ڕستەیە کە حەموو شت دەگەیەنێت و چامسکی دەڵێت وای دادەنێین کارمەندێک دەچێتە ژووری سەرۆکەکەی دەرگای دەکاتەوە و دەچتە ژوور و دەیهەوێ دەرگای داخات سەرۆک دەڵێ دەرگاکەی دامەخە، چامسکی پێی وایه ئەو ڕستەیە کە دەرگاکەی دامەخە دەتوانێت چەندین مانای هەبێ، بۆ نموونە دەتوانێت مەبەستی ئەوە بێ کە گەرمایە دایمەخە، ڕەنگە مەبەستی ئەوە بێ بۆنێکی ناخۆش دێ دایمەخە، ڕەنگە ئەو کارمەندە دەچێتە ژوور خانمێک بێ بۆیە بڵێ دایمەخە و … جا چامسکی بەو تێۆرییەی شۆڕشێکی لە زمانناسیدا ساز کرد، بەپێی ئەو بۆچوونەی چامسکی مانای ڕستە ڕەنگە جودا بێت لە مانای وشەکان، وەک ئەو پەندی پێشینیانەی کە ڕۆژانە ئێمە بە کاری دێنین، جا ئەلێرەدا کاریگەری فەرهەنگ لەسەر زمان دێتە مەیدان، هەرچەند چامسکی باوەڕی وایە زمان پێوەندی بە مێژوو و فەرهەنگەوە نییه، بەڵام ئەوە حاشا هەڵنەگرە کە زمان و مانای ڕستەکان و ڕێزمان بەپێی مێژوو شکڵی گرتووه و پەروەردە بووە، لە دواین دیبەتەکانی چامسکیدا، لە زانکۆ، دانی بەوەدا هێنا کە زمان ناتوانێت لە مێژوو و فەرهەنگ جیا بێت.
جا بەو پێشەکییە بێینە سەر زمانی کوردی و باسی وەیکە ئەو وشانەی جێ کەوتوون هەر وا بە ئاسانی بەکاریان بێنین یا نا؟
ئەگەر باوەڕتان وایه کورد ئاسمیلە کراوە دەی دەبێ ئەو ئاسمیلهبوونە کاریگەری لەسەر زمانیش دانابێ کە وایه زۆر وشە هاتوونەتە نێو ئاخافتنی ڕۆژانەمان کە کوردی نین بەڵام دەسهەڵاتی زاڵ بە ئامرازگەلی جۆراوجۆر بەسەریدا سەپاندووین، ئەکەر ڕوونتر باسی بکەم پێویستە ئاماژە بە دەستەواژەیەکی کۆمەڵناسی بکەم، بەنێوی “جامعەپذیری” کە بەداخەوە کوردێکەی نازانم چی بۆ دانێین، لە پڕۆسەی جامەعەپەزیریدا زۆر شت دەخیلن، وەک بنەماڵە، دین، قوتابخانە، ڕاگەیاندنەکان، جا لێرەدا دەبێ بزانین دەسهەڵاتی زاڵ کامێک لەو ئامرازانەی بە نەفعی خۆی بەکار هێناوە بۆوەیکە پڕۆسەی جامعەپەزیری بەدڵی خۆی بەڕێتە پێش، یەکێک لە ئەمرازانە قوتابخانەیە، لویی ئالتوسێر بیرمەندی چەپ لە کتێبێکی تایبەت بە ئیدۆلۆژی، قوتابخانە وەک مەترسیدارترین ئامراز دادەنێ بۆ بەلاڕێدا بردنی کۆمەڵگا، جا کورتی کەمەوە کاتێک دەسهەڵات تەواوی ئامرازەکان بەکار دێنێ تاکوو زمانی تۆ کە ناسنامەی تۆیە بیگۆڕێ، لێرەدا شتێک بە نێوی جێگیربوونی وشەی بیانی مانای خۆی لە دەست دەدا، ئەوە جێگیربوون نێ بەڵکوو جێگیرکردنە، جا بۆیە کاتێک دەوڵەتی زاڵ وەک تورکیە و … تەمایانە زمانی تۆ لە زمانی خۆیاندا بتوێنەوە پێویستە بەرهەڵستی بێوە بۆچی؟ چون زمانی تۆ شوناسی تۆیە، بیر و زەینی تۆیە و هەر زمانەی بە درێژایی مێژوو و بە کارتێکەری جوغڕافیای ناوچەکە پەرەی گرتووه و یەکشەوە لە دایک نەبووە تاکوو یەکشەوە وشەی بیانی تێ خزێنی، سەبارەت بەو باسە دوو زمانناس و کوردیزانی بە توانا دوکتور جەماڵ نەبەز و عەبدولڕەحمان زەبیحی دیالۆگێکی تایبەتیان هەیە، نەبەز، زەبیحی مەحکووم دەکا کە وشەی بێگانەی لە فەرهەنگەکەیدا هێناوە و نێوی ناوە قامووسی زمانی کوردی، لەو لاوەش زەبیحی دەڵێت هەر وشەیەک لە دێهاتەکان کەڵکی لێ وەربگیرێت کوردیە و نابێت خۆمان سنووردار کەینەوە چێ فارس و تورک و عەڕەب بەکاریان هێناوە و جەماڵ نەبەز مەحکووم دەکا کە خەریکی وشەداتاشینە.
من پێم وایه هەم زەبیحی ڕاست دەکا هەم نەبەز، ڕاستە ئێمە نابێ خۆمان سنووردار کەینەوە بەڵام لێرەدا کێشەیەک هەیە، ئەویش ئەویە تورک دەیهەوێت بڵێ کوردی زمان نییه، فارسیش دەڵێ کوردی زاراوەیەکە لە فارسی و بۆ سەلماندنی ئەو بیروباوەڕەیان لە چکۆڵەترین هەلیش کەڵک وەردەگرن بۆیە من پێم وایه لەو سەردەمەدا یا دەبێ هەندێک وشە شەهید بن واتە قوربانی بن تاکوو مەودای شوناسی ئێمە و ئەوان زیاتر و زەقتر بێ یا وەکوو سۆران حەمەڕەش بە قەڵەمێکی تووند ڕووبەڕوویان ببینەوە، هەروەها ئەوەی جەماڵ نەبەزیش بۆیە جێی بەرگرییە چوون سەردەمێک هەندێک

وشەی کە جەماڵ نەبەز بەکاری هێناون ئێستا زۆر ئاسایین بۆ نموونە وشەی نەتەوە، ئەو سەردەم زۆرتر میللەتیان بەکار دێنا بەڵام نەبەز نەتەوەی هێنا کایەوە و ئێستا بۆ حەموومان ئاسایییە جا بۆیە لە وڵامی کاک شەهریار و شادی خانمدا ڕەنگە هەندێک وشە ئێستا نامۆ بن بەڵام زمان پویایە و دەتوانێت خۆی تازە کاتەوە، هەروەها لە جوابی ئەوەیکە هەندێک وشە جێگیر و ئاسایییە دەبێ بڵێم ئەوە جامەعەپەزیری بابی مەیلی دەسهەڵات وای لە زێهنی ئێمە کردووە کە فەلەکەی ساعەتمان پێ ئاسایی و جێگیر بێت واتە ئەوە زێهنی مەیە کە ئیدۆلۆژی وای لێکردۆ ئاسمیلەبوونی خۆمان پێ ئاسایییە، بەقەولی ئاڵتوسێر دەڵێ ئیدۆلۆژی وامان لێ دەکا کە وا هەست بکەین ئەوەی بەسەرمان دێت هەڵبژاردنی خۆمانە و ئاسایییە.