قەڵاتی شا و مێژووی قەڵاتی شا
قەڵاتی(ماننایی) مادی قەڵاتی شا
دەڤەری مەنگوڕایەتی لە ڕۆژئاواوە بەرەو ناوچەکانی خانێ(پیرانشار)، شنۆ و نەغەدە، لە ڕۆژهەڵات بەرەو بۆکان، لە باشوورەوە بەرەو مەهاباد و لە باکورەوە بەرەو سەقەز و بۆکان ڕاکێشراوە. مەنگوڕایەتی وڵاتیکی کوێستانی و هەڵەمووتە کە هەر لە زۆر کۆنەوە دەستی نەیارانی وێڕانەگەیشتووە و هۆز و خێڵی نیشتەجێ ئەو دەڤەرە خەڵکانێکی ئازا وبەوێرن.
دانیشتووانی کۆنی مەنگوڕی ڕۆژئاوایی بەهۆی باری ناڕێکی جوگرافیایی و بوونی کەژ و کێوی هەڵەمووت و سەخت و هەوا بەهۆی نەبوونی هێمنایەتی لە سنوورە ڕۆژئاواییەکانی ئێراندا، هەرگیز نەیانتوانیوە لە شوێنکدا گوڕبەمانەوە و بەردەوامی ژیانی خۆیان بدەن و شوێنەواری ڕابردویان زۆرتر لە قەڵات ( شاخە بەردێک کە لە هەندێ دەستکاری لە باتی قەڵا کەڵکیان لێ وەرگرتووە).
گورستانە کەوناراکاندا پوخت دەکرێتەوە بۆ وێنە: گەلانی کەونارای نێوەڕاستی هەزارەی دووەمی بەر لەمەسیح لە دەوروبەری تیوڵێک لە تراشەکانی زاگرۆسدا بڵاو بوونەتەوە کە وەکۆڵینی شوێنەواری بە جێماویان لە دەڤەری پیرانشار و نەغەدە زاڵ بوون و سەرکەوتنی گەلانی “سەکا”یی دەردخا.
لە دەوروبەری دوڵێکدا کە بە دۆڵی هەرێمی گاگەش ناسراوە، ( لەوانەیە یەکێک لە ڕێگاکانی پیوەندی دانیشتووانی کەونارای مەنگوڕ بێ لەگەڵ میزۆپۆتامیا)دا، زنجیرەیەک لە ئاسەواری باسکراو دەبینین لێرەدا گۆڕەکان بە ڕێک وپێکی و بەردەامێکی تایبەت و لەسەرجەمدا بە شێوەی … هەڵکەوتوون کە بوونی ئاوها شێوازێک وامان پێدەکات کە ئەوانە بە گوڕی بنەماڵەیی دابنێین لە بەرانبەریشدا زۆر گۆڕی تاکەکەسی هەن کە بەشێوەیەکی ڕێک و پێک دانراون.
گردەکۆنەکان لە مەنگوڕی ڕۆژئاواییدا بەو وانەیە کە نیشاندری سەردمانی نیشتەجێ بوونی دوور و درێژ بن زۆر کەم و دەگمەنە، ئەو نیشاندەری ئەوەیە کە هەلومەرجی جوگرافیایی پێوەندییەکی ڕاستەوخۆ و ژیرانەی لەگەڵ هەوڵ و تێکۆشانی لە یەکەم کۆمەڵگاکانی مەنگوڕی ڕۆژئاواییدا هەبووە. تەنانەت بارودۆخی نالەباری و ئۆقرە نەگرتووی ئەوان سەردمان وای لێکردوون کە لەڕونانی پێکهاتەی شار و گووندکانیاندا زۆر وشیار بن بۆ وێنە لەدەوروبەری گوندی “مێرگەرۆ” کە بەرزاییەکانی (میداڵ) لەبەرێکدا هەڵکەوتوو و بەلایەکی دیدا دەگاتە کەنارە پڕ پیتەکانی چۆمی داغە. گردوکێکی کۆن هەیە کە پتر لەیەک دەورە(هەزارەی دوومی بەر لەمسیح) ئاوەدان نەبووە و بەڕواڵەت وێدەچێ کە دانیشتووانی کۆمەڵگای لێک گرێدراوی ئەو خۆڕاگرێکی بەهێزیان لە بەرانبەر ئاڵوگۆڕی جۆراوجۆری کۆمەڵگاکانی ئەوان سەردماندا کردبێ.
پێشتر باسمان کرد کە سەرلەبەری مەنگوڕی ڕۆژئاوایی کوێستانە. زەنجیرەیەک لە بەرزاییەکانی زاگرۆس ناسراوە بە … مشکۆی بزنە کێویان و “میداڵ” سەرانسەر ئەو بەشەیان داپۆشیوە و بناوانی چۆمەکانی داغە و “حەسەن چەپ” یش لە کانیاوەکانی ئەو بەرزاییە هەڵ دەقوڵێن. داوێنەکانی مشکۆی بزنەکێویان تا خاکی ئێراق ڕاکێشراوە و لەسەر بەرزترین دوندی ئەودا کە بەدوڵی شێخان یان لەندی شیخان بەناوبانگە یەکێک لە خۆڕاگرترین دژەکانی سەردمی کەونارایان داڕێژتووە.
ئەو دژە(قەڵات) کە زۆربەی ناوچەکانی ئازربایجانی ڕۆژئاواییدا ئەفسانەی سەر سوڕهێنەر لەبارەدا دەگێڕنەوە خاوەنی هەڵکەوتنێکی سروشتی تایبەتە.
لێکۆڵینەوکانی ناوچەیی نیشانیدا کە قەڵاتی شا تا ئەو دوایانەش مەکۆ و و نوا بووە و تیشەشاخی ئەو لە سەت ساڵی ڕابردوودا گەلێک ڕووداو و گێرە و کێشەی بەخۆوە دیوە، تێپەڕین بە گەلی و دۆڵ و شیوە بەسامەکانی لەندی شێخان بەبێ چەکان و بەڵەدی ناوچەکە زۆر چەتوون و دەژوارە، تیشەشاخی هەزار بەهەزاری قەڵاتی شا، دانیشتووانی ئەو قەڵایەی لەبەرانبەر هەر چەشنە هۆنی دوژمن و نەیاران پاراستوە و شوورە و حەساری سروشتی دەوروبەری قەڵاتەکە توانایی بەرگری کردن لە دەستکردەکانی ژوورێی زۆرتر کردوە، لەنێو قەڵاتەکە بێجگە لە خانووبەرەکان بۆ پاشەکەوتی ئاوە باران و لەیەکەم وەرزەکانی ساڵدا گەلێک ئەستێرە و گۆلیان لەبەردی داتاشیوە کە ئێستاش شوێنەواریان دیارە.
دەتوانین بەر لەڕووخانی بەشێکی زۆری خانووبەرەکاندا بناخە بەردی دوو خانوبەران بناسینەوە:
ا): داڵانێک بەدرێژای ١٨/٥ میتر کە دەچێتەوە سەر دە دیوی ٥*٣/٥میتری
ب) داڵانێک بەشکڵی Tو بەدرێژای ١٧/٥میتر کە لەنۆ وەتاغ پێکهاتووە، لێکۆڵینەوە لەسەر چەشنە سواڵەتانە هەرەوها بناغەی ئەو قەڵاتە گەورەیە و سەر سوورهێنەڕ لەسەرەتاکانی هەزارەی یەکەمی بەر لەمەسیح بەدەس گەلانی دەڤەرەکە داڕێژراوە و بەدوای ئەوشدا لەسەردەمی مادەکاندا پاشکۆی دیکەیان لێ زیاد کردووە.
ئەوقەڵاتە نوای کوردان و هۆزانی ئەم دەڤەرە بووە و بێشک هەڵکەوتنی پاشماوەکانی وەها قەڵاییەک لەبەرزایی٢٨.٣میتری زەوییدا دەتوانێ باشترین پەناگا بێ.
لەسەرتای هەزارەی یەکەمی بەر لەمەسیح یانی هاوکت لەگەڵ کۆچی بەربەرەی ئارییایەکان گۆڕکەی ڕوداوێکی زۆر بووە. گەلانی ئەم دەڤەرە بە شارستانیەتی دەرە و شاوە پێشکەوتوویان زۆر جار ناچار بوون لە بەرانبەر ئەم ڕووداوانەدا تاقەت بێنن.
سەردەمێکیش کە بوونی هاوسێی بەهێزی وەک ئۆراتوییەکان ترسی ڕێخستوون بەناچار لەپەنای سروشت و بە یارمەتی هەڵکەوتی جوگرافیایی وڵاتەکەیان بەربەرکانیان دەگەڵ کردوون، هەر بۆیە ئاسەوار و شوێنەواری نەبوونی هێمنایەتی و شەڕخوازی گەلانی کەونارا پتر بە شێوەی قەڵات خۆڕاگر بەجێ ماوە، هەروەک لە تێوڵێک لە بڵندترین بەرزاییەکانی زاگرۆسدا دەتوانین قەڵاتی”ئەشەوان و شیناوێ، لەدەڤەری پیرانشار، لەناوچەی شیمالییەکانی دیدا قەڵاتی ئۆراتۆری “بەستام” لەدەوروبەری شاپوور (سەڵماس) و قەڵاتی “قەڵاتگە” و قەڵاتی (ماننایی) حەسەنلو لەنزیک نەغەدە کە هەر یەک لەوانە لەباری نەقشەوە هەڵکەوتنیان شیاوی هەڵسەنگاندنن لەگەڵ قەڵاتی مەهاباد[ماننایی]
قەڵاتی شا