ناوچەی سارم و میرقاز دۆڵی بەیرەم
سماییل قەززاق
یەکەم ڕۆژەکانی خەزەڵوەری 1402 هەتاوی
خمخانەی سروشت دار و گەڵا و گیای پاییزی ڕەنگاندووە , گەڵای ترشان بە ڕەنگێکی سورترش و گەش پۆڵەدارە سماقەکانی نەخشاندووە, گەڵای سپیداران زردێکی تۆخ و ئاماڵ بۆر تێکەڵ پەلکی زردکاڵەکانی چناران لە ژێر پێی ڕێبواران بە دەنگێکی ناسک خشەیان دێ و نووزەیان دەبیسترێ , گەڵای سێوان شین و بە ڕەنگی کەوەماری لەسەر داران پاشەرۆکی سێوان حەشار دەدەن , گەڵای گێوژ سەخت و ئەستور بەم زردێکی خۆڵین و بۆر چەشنی رەنگی ئەسپێکی شێ جێ مۆڵ و حەوشانیان داگرتووە , خەزەڵی گێلاس و بەڵالووک و هەلووژە و خۆخ و هەرمێ و بەهێ تێکەڵاوێکن لە زرد و سوور و شین و کەسک و …. , زردێکی سوورئاڵ چەشنی تیشکی خۆرئاوا , زردێکی زێڕین وەکی کاوکۆتی جێ خوونێ کە بە یەکەم گزنگی ڕۆژی دەبریسکێتەوە , کەسک , کەسکێکی مات وەک سێوەڕەی شەختە ئەنگاوتوو , کەسکێکی ڕوون وەک شاڵی سەیدزادەیەکی شۆخ و شەنگی ناو گەڕی ڕەشبەڵەکێ , سوور, سوورێکی تۆخ مەیوو وەک دڵۆپە خوێنی سەر پاردەی سەنگەرێ , ئاڵ لە میزانی گۆنای کچۆڵەیەکی بەرەبەیانی پاییز بە ئاوی ساردی کانیاوێ شوشتویەتی , زێڕین و دڵرفێن وەک قژی گیژۆڵەیەکی چاوشینی لێو ئاڵ , دای پۆشیوە باخ و بیستان .
داگیرساوە بە زەرد و بۆز و خۆڵین و کەسک و شین همو داوین و باسک و قەد و لاپاڵ . دەڵەی خم شێواوە وەستای بە ئەزموون سرووشت ڕەنگی تایبەتی بۆ دەر ناکرێ , لە هەموو ڕەنگان دەنوێنێ بە سەدان و هەزاران تێکەڵاوی نزم و توندی سور و شین و زدد و کەسکن بە ڕادەی گەڵای داران رەنگان دەنوێنن .سماییل قەززاق

“گەڵای ترشان بە ڕەنگێکی سورترش”

وێنەی باخی کاک مەلا عەوڵای بەرەجۆیە لە ساڵی 1398 هەتاوی

هەر ئەوباخە وینەی ساڵی 1402

بۆ زانیاری زۆرتر لە سەر ناوی ڕەنگەکان سەردانی فەرهەنگی ڕەنگەکان بکەن کاری بە نرخی سەحەر خانمی موعێززی
بە ناوی فەرهەنگی پازار