قلم همنوردان, کوه پیمایی

“بەیرەم” و “بەرەجۆ” و “کێوەرەش” و لووتکەی “بەردە کوونتە” – “سومەیە خزری” 5 آبان 1402

دوێنێ، گەشتێکمان بۆ شاخەرەش و بەردە کوونتە هەبوو.  بەیانی گەیشتینە باخێکی سێو و به رێپیدانی باخەوان لەوێ نانی بەیانیمان خۆارد، لە گەڵا ڕەنگاوڕەنگەکانی دارەکاندا به جوانی پاییز دەبینیت و هەستی پێ دەکەی.  وەک هەمیشە لەو شوێنە دانیشتم کە هەستم بە باشی دەکرد.  پاشان چووینە لووتکە.  بۆ من هەر هەرێمێک هەستی تایبەتی خۆی هەیە و هەوڵ دەدەم ببمە یەک لەگەل وی بۆ ئەوەی باشتری بناسم.  لە ناوەڕاستی ڕێگاکەدا تێگەیشتم کە هەستم بە باشی نییە، بەڵام بەردەوام بووم، نەمتوانی لە دیتنی لووتکەکە بێبەش بم. هاوڕێیانم زۆر بە سەبووری لەگەڵم بوون لە کۆتاییدا گەیشتینە لووتکەی ٢٢٥٠ مەتری بەرده کوونته.  لە دوورەوە دەتتوانی تەرغێ تاقانه ببینیت.
وردە وردە دوای وێنەگرتن و پشکنینی ناوچەکە، ڕێگەمان گرتە بەر بۆ ئەوەی بگەینەوە لای باقی ئەو هاورێیانه کە چاوەڕێمان بوون.  ڕێگایەکی دوور و درێژ بوو، تەنها گەیشتینە کانێک کە ئاوی ڕوونی تێدابوو و بریک حەساینەوەی و پێشوومان داوە بە خۆ، جارێکی تر بەرەو باخی گۆیز وەڕێکەوتین.  دەبێ بڵێم بەڕاستی پاییز جوانییەکی ناوازەی هەیە.  دڵی مرۆڤ دەکرێتەوە.  هەموو ئەم ڕەنگ و تێکەڵە جوانانە لەبەردەم چاوتدا دەردەکەون. نازانی چ بکەی تەنیا دەتوانی وینه بگری بو بیرەوەری ئەم شۆنه جوانە و بێ وێنەیە.
نووسراوەی هاوڕێ سومەیە خزری
 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *