قلم همنوردان, کوه نوردی

لووتکەی بەرزی چیایی “کەپری” – “کانی ره ش” – “سمایل قەززاق” 24ی خاکەلێوەی1403 هه تاوی ( قله کوهستان کپری و کانی رش 24 فروردین1403)

لووتکەی بەرزی چیایی “کەپری” – “کانی ره ش” – “سمایل قەززاق” 24ی خاکەلێوەی 1403 هه تاوی
غەمێ لە دڵم چەند زۆرن بابچن لەگەڵ زستانێ
وەنەشەم زۆر زەعیف دیی یەکەم مانگی نیسانێ
(بەهارەی ـ ئەحمەدی کۆڕ)
 لەسەر لوتکەی بەرزی چیایی کەپری  هەڵکەوتە  لە ناوچەی مەیدانانی ڕەبەت لە نیوان گوندەکانی سیسر و نەستان و ماژگە و گردشیلان و کانی رەش و برایم خەسار لە قووڵای مەڵبەندی گەورکایەتی  دیمەنی بەشێک لە نیشتمان دێتە بەر چاووی تینووی  ئەویندارانی سرووشت .
لە باشوورەوە شاری جوانی سەردەشت و نەڵاس و چیاکانی گیاڕەنگ و دووپەزە و هۆمل و بڵفەت و لە پشت سەریان لوتکەی چەرمۆکی جاسوسان (کوردوستانی باشور) سەران سۆیی دەکا ,  باشووری ڕۆژهەڵات بەرزایەکانی کەلیخان و ئاڕبابای  بانە و لای ڕۆژهەڵات نەکەرۆزی سەقز و چل چەمە دیواندەرە , باکووری ڕۆژهەڵات کوێستانی قەڵەویی مایین بڵاغ لە دوورە دەستەوە تەمی بەرزایی بە دیارە , لە باکوورە کێوی خۆ ڕاگر و پڕ ئەفسانە و ئازایەتی  تەرەغە  وەک هەڵبژاردەی بۆکان بە فیز و قوت و قایم خۆ دەنوێنێ ,  باکووری ڕۆژئاوا لەندی شیخان و قەڵاتی شا و مەیدان ئەستەڕمەهاباد و فەڕەنگی  نەغەدە  , لە ڕۆژئاوا  کێلە شین و سپی ڕێز شنۆ  تا دەگاتە کانی خودا و کۆڵانی ماچان ,  ڕۆژئاوای باشوور سانی بەرزایکانی حاجی برایم و قەندیلی  سەربەرز و شەڕگە و کوڕی دێرێ و کۆترەل و ئاڵکات  پیرانشاروەک بازنەیەکی زێوین نەقیمی پر نەخش و نیگاری کەپری و هەوارگە و مێرگۆڵە و کانیاوەکانی  مەیدان چۆغەیان  بە هەموو بیرەوەری و شانازی و حەماسەکانەوە لە ئامێزێ گرتووە  .
سەرسام دەبی چۆن ؟ هەنگاوان هەڵێنی و بینێیە سەر هەردێکی کە لە ژێر پێت وەک مەخمەر نەرم و نیان دەنیشێ و جێ پێت دیار دەکا .

کانی ره ش

خاکی گەوهەر ئاوی کەوسەر
پڕ لە گوڵ و نەسرینە

سمایل قەززاق 26 ی خاکەلێوەی 1403

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *