خەرمان
گیشە و شەغرە , باقە و کڵۆش , یەغنی و مەڵۆ , بە باری یەک سم و خێشک و عاڕەبەی تەنیوی چیغ و قیسپان بەرەو جێخوون دەگوێزرێنەوە
جێخوون خۆش کراوە , ئاویان لێ ناوە , خاو بۆتەوە , ماشتراوە
باقە دەپسێن و هەڵدەبڕێن بە هەردی وەردەبن و لە جەغزی خەرمانێ دەکەونە بەر تیغی جەنجەر و سم کوتی جەلەی گاڕانی گێرەی دەم بین کراو , دەنگ دەدرێن و لە دەوری گای بنە دەسووڕێنەوە
گێرە بەردەبێ, بەرەو کانی و گۆل و جۆییە غاردەدەن , برسی و ماندوو قەپاڵی لە کڵۆش دادەگرن و لە سەر رێگای کێشەی خەرمانی چرۆیە دەکەن
قەڵپن , نووسەکە , داسۆ , گورگە , زیزانە , کوێروو وەک چێشتی مجێوری لێک دراون .
گەرمای هاوین شەی لێ بڕیون و بوونه پووشی دەم ئەستێ
وەری دەگێڕن , لێکی دەدەن ,سەرو و بنی دەکەن ,هەڵی دەخەن
چارداغ و کەپر و سێبەری سەرکانێ نۆژەن کراونەوە جەڕە و دۆدانەی نێو کانی لە بن سیبەری پنگان ماتەی گرتووە
نە شەماڵە , نە زریانە , نە خوارەباییە پشووی با نایا , کونی باگیراوە , کزێکی دێ نە کافری موتڵەقە نە موسوڵمانی بە حەقە سەردەقی پێ ناشکێ , ئاسمان شین و روون بێ هەور و غەور دووکەڵێ نابزێوێ
گوێ قوڵاغن , چاوەڕێن , لە سەرهەستن هاکا پەڕی کاییە بەرێ
شەنە و خەپە دێنە ئارا و خەرمانی هەڵ داوێن و سووری لێ وەدەر دەکەوێ
کاو کۆت و قەسەڵ و گوزیلک و دان سنووری لێک دەگرن و خەرمان سوور دەبێ
بە بێژینگ و سەرە باڵەکەوی دەکەن و وردە گوزیلک و کای لێ دەگرن , خەرمانی سوور قیت و قۆز وەک گۆی زێڕین کەوتۆتە سەریەک و کاو کۆت بە درێژایی تاقەتی بایە کەوتۆتەوە
کەش و هەوا , شەماڵ و خۆرەتاو هاوڕێ یەک بوون و سووریان وەدەرخست و شەقڵی دەکەن . کیلە و لەلە , جەواڵ و تێر و تا گشتەک و بەن شووژن و بەن دروو لە پەنا خەرمان ڕیز کراون
بەرەکەت و ڕزق و دەست رنج و بژیو و زەمهەر وەک بووکی سواری دابەزیو بزە و خەندە دێنێتە سەر لێوی بە باری ماندوو
سماییل قەززاق