قلم همنوردان

باسی هاوڕێیان لە سەر شانۆی گوڵیێکی سوور بۆ ئێمیلی

باسی هاوڕێیان لە سەر شانۆی گوڵیێکی سوور بۆ ئێمیلی

 

دوای سالها نیشتنی سێبه ری مه رگ له سه ر هۆڵی شانۆی مه هاباد !
قوتبه دین سادقی  به شانۆی ” نه بی باشتر” بوو به “نفس مسیحایی” و ژیان و ره ستاخیزی دووباره ی به هۆڵی شه خته لێدراوی مه به خشی!
دوای شانۆی “نه بی باشتر” ئێمه شاهیدی چه ندین به رهه می به هێز بووین وه کوو (چریکه ی چیای هالۆز , خانم و ئاغای نێت , ماڵ به کۆڵ , لە گ لە گه کان, به ته نیا ژنێک و…..)
به ڵام به داخه وه دوای هاتنی ” ڕه شه بای کرۆنا ” زه وی له سووران  وه ستا !
ئه لان زۆر خۆشحالم که دوای ئه و ماوه یه  دیسان , ده ڕگای شانۆی مه , ده کڕێنه وه !به هیوای به رده وامیتان
شیرین شەریفی
لەسەر ئیزنی دۆستان و میدیا خانمی حەیرانی کە بەرپرسی گڕووپی شانۆی دییایە،بیر و رای خۆم سەبارەت بە شانۆی گوڵێکی سوور بۆ ئیمێلی دەنووسم.
عەرز بێ بە پێی ئەوەیکە بۆخۆم چەند باران لە دیتنی شانۆ بەشدار بوومە و چەند هاواڵی ئەکتر و بەرپرس و شارەزام هەیە بیر و رای من سەبارەت بەو شانۆیەی بەو شێوە کە مەوزووعی شانۆکەی مەوزووعێکی سادە و ساکار بوو کە بۆ دەرک و فەهمی بینەر ئاسایی بوو هەڵبەت کەسانێکی کە کەمێک لە شانۆکەی خوورد ببونەوە،شانۆکە وەرگیراو لە ڕۆمانێکی ئامریکایی بە قەڵەمی ویلیام فاکنێر و هەر بەو نێوەیە،کە باس لە کچێکی جەوان لە بنەماڵەیەکی بە نێو بانگ و دەوڵەمەندی شاری جێفێرسۆن هەڵکەوتوو لە باشووری ئامریکا دەکا کە دوای مردنی بابی بە تەنیا دەمێنێتەوە و لەگەڵ خزمەتگوزارەکەیان کە ڕەش پێستە ژیان بەسەر دەبەن و مابەقی چیرۆکەکە، کە دیتمان.
سەبک و شێوازی شانۆکان تەقریبەن دەتوانین بڵەین بە ١٤ شێوە جودا دەکرێتەوە کە ئەو شانۆیە بە شێوازی رئالیسم واتە واقع گرایی بوو.
مەعمولەن شانۆکان جورێک ئیجڕا دەکرێن یان کار دەکرێ کە هەر بینەرەی بیر و ڕا و ئەزمون و نەتیجەیەکی لێ وەر دەگرێ و کۆتایەکەی کراوە دادەنێین بۆوەیکە ئینسان کار لە مێشکی بکێشێ و ئەوەی بە کەڵکێتی لێ بە دەست بێنێ.
ئیجراکە،ئەکتەروکان،موسیقی و لایتینگ واتە بەشی ڕوناکایی قەوی بوو،مەوزووعی شانۆکەی بۆ بینەری تا ڕادەیەکی زۆر سادە بوو چون گێڕانەوەی ژیانی کچێکی جەوان بوو،خودی ڕۆمانەکە بەم شێوە تێکەڵ پێکەڵە یانی ئەگەر زێهنتان دابێتێ لە پیری ئەو خانمەی دەستی پێ کرد،هاتەوە جەوانێکەی دوایە دیسان پیری و جەوانی و دە کۆتاییش دا قەبر.
بژین و بەردەوام بن
مەسعوود حەسەن پوور
shahryar pashaie:
۱- شانوکاره‌کان بی‌وینه بوون و ده‌ستی میدیا خانمی حه‌یرانی خوش بی که پیشتر نه‌مده‌زانی چه‌نده خاوه‌ن هونه‌‌ره و ئه‌وه شانازییه به تایبه‌ت بو باشگاکه‌مان .۲- ده‌بیته باسی شانونامه‌که که وه‌ک زوربه‌تان ده‌زانن داستانی ویلیام فاکنره و له‌وانه‌یه زورتان پیشتر خویندبیتتانه‌وه . داستانیک که ناتوانم بلیم بی‌وینه به‌لام له هه‌ره باشه‌کانه که زور به چاکی ئه‌و کاره‌ساته‌ی سوننه‌تی سه‌ده‌ی بیستی باشووری ئامریکا له ژیانی ئیمیلی دا نیشان ده‌دری و چه‌وسانه‌وه‌ی ئیمیلی به ده‌ستی باب و کلتوور و سوننه‌تی ئه‌وده‌می ئامریکا هیمایه‌که له هه‌موو کچ و ژنانی ئه‌و سه‌رده‌م.
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌شی لیحالیم و له‌وه‌ی زیاتر شاره‌زایه‌تیم له به‌شی شانو دا نییه و ئه‌وه‌ی دیتم زور وه‌به‌ر دلی من هات هیوادارم باشی لی تیگه‌‌ییشتبیم .
دیسانیش ده‌سخوش و بژی بو میدیا خانم و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی پالپشتی ئه‌و شانویه بوون.
شەهریار پاشایی
سەبارەت بە شانۆ
من زۆر کەم شانۆم بینیوە
زۆریش لە سەبک و شێوازی ئەدبی شانۆ شارەزا نیم، بەڵام وەک کەسێکی ئاسایی بینەر بووم زۆرتر  سەبارەت بە مێدیا خان و گرینگی دان بە پەرەپێدانی کەلتووری فیلم و شانۆ بە کوردی لە وڵاتەکەمان.
وێڕای داستانێکی ساکار و سادە بە کردەوە کارێکی زۆر فرەلایەنە و گشتی نەبوو، کارێکی تایبەتی پڕۆفێسیونال بوو. کاری ئیجرا  ئەکتەر و ڕووناکی و دەنگ و دێکۆڕ باش بوو، دەتکووت ئەکتەرەکان دیانهەوێ ڕادەی باڵای توانایان نیشان بدەن کە نیشانیان دا بەڕاستی هەرچی ئەکتەری سینەما و شانۆ پێویستی بێ لە ڕادەی سەرێ دیتمان.بەڵام بۆ کەسانێک کە ئەوکارەن خۆیان شانۆ و ئەکتەری دەناسن نە بۆ خەڵکی ئاسایی.
ئەو شانۆیە بۆ خەڵکی ئاسای نابێ و ماندوویان دەکا و ئەگەر یەکەم جاریان بێ شانۆ دەبینن وادەزانن شانۆکان هەمووی ئاوان.
جێگای ناوی کارگەردان زۆر دیار بوو نەمدەزانی کێیە و بۆ نەنووسراوە، تا شتێکم بیست کە پاک کراوەتەوە لە حاڵێک دا کەسایەتێکی سەرەکیە لە شانۆ.
خۆشحاڵم کە هاوڕێیان هاتن و لێرە لە سەری دەنووسن.
وێڕای سپاسی تایبەت بۆ تێکۆشانی ئەندامانی دیا و مێدیا خان.
فەرید سیدقی
ئاشکراییە هەر کارێکی هونەری و ئەدەبی گوێگر و بیسەری خۆی هەیە تەنانەت مۆسیقایەک ناتوانی بۆ هەموان دڵگیر بێ  ,  شانۆ  هونەرێکی لە مێژینەیە بۆ ڕاکێشان بیر و هەستی بینەران  و گواستنەوەی ویست و داخوازێکانی بەشێکی کۆمەڵگا .
دەستیان خۆش بێ باسی ژانێکی بنەماڵە و گۆمەڵگایە بوو  کە بۆ شانۆ کردنی زۆریان خۆ ماندوو کردەبوو و هونەری جوانیان هێنایە کاییەوە
بە نۆرەی خۆم پیرۆزبایی لە گەشت ئەکتەر و ئەندامانی پەیوندی دار دەکەم بە تایبەت میدیا خانم وسەرکەوتنی زیاتریان بۆ ئاواتخوازم
منیش گوڵێکی سووریان ئاراستە دەکەم
سمایل قەززاق

 

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *