-
بــناری لەنـــدی شێخـــــان
خێوەتی شەو بە سەر وڵات داکشاوە , شەوێکی پاییز , وڵاتێکی بێ هەست و خووست , تاریکە شەوێک گولـلە نایبرێ , ئەنگووست لە چاو , کزەی بایەکی سارد تێکەڵی تاریکی و بێ دەنگی وەک تەم و مژ دەشت و دەر و کێوی داپۆشیوە , عاسمان کەشەورە نێو نێوە گرشە گرشی ئەستێرەیەکی رووناک لە کەلێن پەردەی رەش وەدەر دەکەویێ و پاش ساتە وەختێک وون دەبێ و جێ گۆرکێ بە زریوە زریوی ئەستێرێکی دیی دەدا .
لە دورە دەست سۆگەی ڕۆژهەڵات تیزماڵی رووناکی لێ وەدەر دەکەویێ و بە پارێز و پێخۆر باریکایی زێدەتر و پان تر دەبێ , هەورەکان بەڕیز و تویێ توێ لە سەر یەک لەنگەریان گرتووە , بە یەکەم گزینگی رۆژێ جوانترین نەخش و نیگار دەنخشێنن, لەگەڵ کازیوە ڕەنگ هەڵدێنن , سوور, سوورێکی ئاڵ , سوورێکی کاڵ , نارنجێکی ئاماڵ زەرد وەک جاجم و کری دەستی جوڵا بەری شەبەقی ئاسۆ دەتەنن , سوور وەک پتەی خوێن , ئاڵ , ئاڵێکی تۆخ , زەرد زردێکی زێڕین ـ بۆریکی ڕوون , شینێکی دەریایی , کەسکێکی گەش لەچەشنی ڕەپستە , وەک ڕەوە ئەسپی کوێستان, سوور , سوور کوێت , شێ, شێ خەزاڵ, شین بۆرە , سپی , بە ئەسپایی و خورد لێک دەترازێن لە پەنایی یەکتر ڕادەبن , هەر پەڵە هەورە بەشە رەنگێکی پێ براوە , خودای جوانی بەو بەیانیی زوویە دیمەنێکی هێناوەتە سەر شاشەی عاسمان چاوی بینەر بزمار کوتی رامانی نیگای دەکا.حەیرانێکی خۆش دەنگی دێی
ئەوە سەحرە گەلی دۆست و برادەران ئەوە سەحره……..مانای هێندێک لە وشەکان لەو دەقە دا
خێوەت : چادر
گولـلە نایبرێ , ئەنگوست (قامک) لە چاو : مەبەست لە تاریکە شەوی زۆر تاریک
کەشەور: ئاسمانێک بە هەوری تەنک و ورد و بڵاو داپۆشرابێ
جێ گۆرکێ ; جێگا گۆڕینەوە
سۆگە : ئاسۆگ , ئاسۆ ـ خط الراس
تیزماڵ : باریکاێکی نور
پارێز: بە ئەسپایی لە شتێک نیزیک بوونەوە
توێ : لایە , قەد
کازیوە : یەکەم شەبەقی رووناکی بەیان
گزینگ : یەکەم تیشکی خۆرەتاو
ئاماڵ : تێکەڵاو
کر : ئەو بەرهەمانی دەچندرێن وەک جاجم و بەڕە و بەرماڵ …
کوێت ـ شێ ـ خەزاڵ: جۆری رەنگەکانی ئەسب
رادەبن : لێک دەترازن ـ وەپێش یەک کەوتن ـ تێپەڕین
شاشە : سەفحە یا پەردەی سینما و تلیزۆن
بزمار کوت : میخ کوب
رامان : تێ فکرین و سرنج دانلەنـــدی شێخـــــان به سووریکی باریک دیاری کراوه له مه هاباد را
بناری “لەندی شێخان” – “سمایل قەززاق”
24
آذر