1402/3/26
ئاوخواردە
گوندێک هەڵکەوتۆ لە جادەی خانێ بۆ سەردەشت لە km20 ناوچەی منگوڕایەتی بەری مێرگان دۆڵی ئاوخواردە شونێکی کوێستانی و پڕ ئاوە پاش تێپەڕکردنی شەت هەڵاڵە و هەواری سەیدە و گامۆڵ و هەواری سێکۆیان دەگەییە داوێنی چیایی شەڕگە و ئاڵکات بە سەرکەوتنی وان دەگەییە دۆڵێکی قووڵ و ڕژد بە نێوی چۆمە و بناری چیایی دووبڕان و تاتی دۆ و سنووری دەستکرد نێوان ڕۆژهەڵات
ناوچەیەکی گۆنیاویی و چڕ و ڕژدە کە بە پنچکی تیرۆ و چەقالە( بادامه تاڵ) و گیا گەنەمە تەنراوە
بزنە کێوی و کەروێشک گورگ و ورچ و دڵەک و چوالووی لێ دەژی . کەو و سیوێسکە زڕەکەو ڕەشیشە و شوان خەڵەتێنە و مشکگرە و پەڕکووڕ و سەقر و هەڵۆ و چوڕە و قازەڵاخ و سەیرە و پاساری و پەڕسللێرکە و کوترە گاییە و کوترەباریکە و ئەحمەدڕاوکەر کلک هەڵتەکینە و دەیان باڵداری گەورە و بچوکی هەیە
هیوادارم ڕۆژێکی خۆشتان بێ