قلم همنوردان

“بادیناوی” 1402 – “سمیه خضری”

بنەماڵەی ئەوراز ئەو حەوتوویە وەکوو نەریتی هەمیشەیی خۆی ڕۆژی هەینی بەرنامەی بەڕێوە نەبرد، بەڵکوو بەرپرسانی باشگایە بڕیاران دا بۆ ئاسایش و هێمنایەتی بەشداربووانی ڕۆژی دووشەممە بەرنامەی گەشتێک بۆ بادیناوێیان نووسی.
پێم وانەبوو بتوانم لەگەڵ ئەو بەرنامەیە کە لە نێوەڕاستی حەوتوودایە بچم، دڵێکم هەر لەوێ بوو دەبا هەرچۆنێک بایە منیش بەشدار بم و بووکە سوورەکەم دیبایە.
دووشەممە بەیانی بە دەنگی سریکە سریکی سیسێرکە و وێڕای وەیکە زریانێکی فێنکم هەست پێدەکرد وەڕێ کەوتین.
بادیناوێ لە نێوەکەی‌ڕا دیارە هەتا چاو هەتەرێ دەکا هەر ئاوە و هەر ئاوە، بۆ گەیشتن بە شوێنی پێویست دە جار لە چۆمی پەڕینەوە، تاکوو گەیشتینە کانی لۆسە، پەڕینەوە لە ئاوی خوڕێنی بادیناوێ ئەویش بەیانی بوێری دەوێت، سرمایەکی یەکجار زۆر لە ئاودا خۆی حەشار داوە هەرکە مرۆڤێک پێی تێنا لە لەشی مرۆڤ بەردەبێت و هەتا کەللەی سەریشت پێوەی دەتەزێ! جگە لەو سەرمایە خوڕێنبوونی ئاوەکە هەنگاوی پێ شل کردبووینەوە، کوڕە بەهێزەکانی باشگا لە خەتێکدا ڕادەوەستان و یەرمەتی ئێمەیان دەدا و لە کۆتاییدا ئەوە هێزی کوڕەکانی ئێمە بوو کە بەسەر هێزی ئاوی خوڕێنی چۆمی بادیناوێدا سەرکەوت.
جوانی بادیناوێ سرنجڕاکێش و بێنەزیر و تایبەتە، ئێستا بۆم دەرکەوت کە بۆ پێی دەگووترێ بووکی سوور! ئەوڕۆ بۆ من ڕۆژێکی تایبەت بوو لە کۆتاییدا سپاسی سەرجەم بەرپرسانی باشگاه ئەوراز دەکەم.
نوشته: سمیه خضری

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *