قلم همنوردان

بەرپرسایەتی تیمێک

بەرپرسایەتی تیمێک

هەر کات بەرپرسایەتی تیمێک وە ئەستۆ دەگرم بۆ لوتکە بیر دەکەمەوە چۆن بە زووترین و باشترین شێوە دەکرێ ئەرکەکەم بە جێ بهێنم و بێمەوە لای باوانی و دایکیشی 😉.
حەول دەدەم پێش وەرێکەوتن زانیاری پێویست بە شێوەی بەرێوە چوونی سەرکەوتنەکە ، رادەی سەختی و ماوەی پێویست بۆ چوون و گەرانەوەمان … ئاراستەی داخوازانی هاتن بۆ لوتکە بکەم . بەلام سەختە کەسێک بگەرێنمەوە کە سەراسەر ئیرادەیە و دەشزانێ رێگایێکی دوور و درێژ و سەختی لەبەرە بەڵام قۆلی هیمەتی هەڵمالیوە وەرێکەوتۆ … بەهاریشەو ، لە ئێستاوە بلەم نا ! بۆ ئەوەی زوو بچینە سەرێ چۆن ئاسوودەترم … ئەدی ئەوە چۆن دەست پێ بکا و چۆن خۆی ڕا بهێنێ لە کوێ را تێکەلی کاروانی کەم ؟
 بەو زانیارێ پێشتر هەمبوو  دەمزانی دەبارێ و دە کاتی وەرێکەوتن دا جەختم کرد حەتمەن بارانێکی بێنن . دە بانگەوازی بەرنامەدا سێ کاتژمیرم دانا بۆ چوونە سەر لوتکە و دوو کاتژمێر… گەرانەوە بۆ جێگای نەهار …
کەچی هەوای ئەورۆ ، یارانی هاورێ ، زۆر زوو پێ سەلماندم چوون بە خۆمانەو ، گەرانەوە بە خودای .
درووستە بەهارە و بەرنامەکان لە روانگەی ئاساییوە ئاسانن بەلام کەش و هەوا یا رووداوێکی نەخوازراو ( وەک کەوتن ، لاق وەرگەڕان ، بروسکە ، هەلخلیسکان ، مار پێوەدان و… )دەتوانێ رۆژەکەمان لێ سەخت و قووڵ بکا ! تازە ئەوە وەرێکەوتووین و هێستا نازانین دۆخی دەروونی هاورێیانمان چۆنە و تەندروستیان چۆنە و ئەو رادە لە شەکەتی و ماندوو بوونە بۆ کام ئازیز مەترسیدارە  !
چاوپۆشی لەوەش دەکەم کێ بە هەوای کێوە هاتۆ و لوتکەی هەر بۆ گرینگ نێ و دلی لە لای یارە و کاک ئارەشیش … دەلا چی ؟
ئەمن ئامۆژگاریکان دەدەم , بەلام وادیارە دۆستان زۆر گوێ نادەنێ و فشە و جەفەنگی خۆیان پێ گریگترە …
منیش وەک دەیان جاری پیشوو ، ملی رێگای دەگرم و دەرۆم و دەشزانم زەحمەتە وا سوک و آسان نەجاتیم بێ .
شۆخی و جەفەنگی هاورێیان لە رێگا جار جار لەبیرم دەباتەوە لە کوێم و بەرەو کۆێ دەچم .
چاویشم لەوەیە تاقمێک هەرچی وەپێشیان دەدەم ، هەر لەدوایەن و هەر جار ئاوروو دەدەمەوە … زۆر دوڕن .
وادیارە ئەوان پەلەیان نێ جارێ … زۆر بیری لێ ناکەنەوە کەی دەگەرێنەوە خوارێ !
رەنگە ئەگەر زانیبایان ، هێندێک زووتر رۆیبان . بەشی زۆریی رێگاکەمان بە نێو رەوەزان دا تێدەپەری و لەسەر تیرەگی ئەو شان ئەو شانی دەکەین و لە لوتکە نیزیک دەبینەوە .
دوای ئەو هەموو بان و خوارە لە نیزیک لووتکە و لە راستی خۆمان بە دیوی گاگەشی دا ، باقی هاورێیانمان دەبینین و هووورایان بۆ لێدەدەین ! جا ئەوانەی ماندووی ئەو تیرەگەن ! بۆڵەیان دێ و دەلەن ؛ حەح جا خۆ رێگای وان ئاسانتر بوو ، بۆ ئەمەتان بێرەدا هێناوە …
جا وەرە شێت مەبە !
بەو قسەی مەشلەژێ واز لە شاخی مەهێنە !
ئەوەش چاکە …
چی پێ بلەم ؟
سەرم لەکام سووچی ئەو رەوەزانە بدەم ؟ بەیانی رێگام پێ نیشان نەداون ؟ نەمکوت کاک برایم و کاک فەرید بەولای دا دەرۆن ؟
نەمکوت رێگای مە ناخۆشە و دوور و درێژ ؟
نەمکووت ؟
نەمکوت ؟
وام لێدێ پێم وایە نەمکوتۆ .
وازی لێدەهێنم دەلەم ئای رەحیم کورادە ، خۆزگەم بەخۆت . بۆخۆتی و بۆخۆت .
ئەگەر ئیشتیای چوو فشەی دێتەوە قەراغ تیمی ، کەیفیشی نەهات وا ون دەبێ هەر دەلەی لەوێش نەبۆ .
دوای ئەو هەموو چەرمە سەرییە دەگەینە لوتکەی ، خواردنێکە باب ئاگای لە کورێ نێ… حەزەرەتێ غەوس یێکتر نەخۆن ؟!
ئەوە لە دوور را لە گەرۆر و لە سەردەشتێ را هەورو هەلا بەرێوەیە زوو تێکەوەی دەپێچین بۆ خوارێ .
باشترە لە رەوەزان دوور کەومەوە نەکا وەک ئەوێ سالێ بروسکە بەردی بەرداتەوە خوارێ بە لاق و سەری هاورێیانی دادا … نەکا رژدایی و هاتنە خوار بە بەردەلان دا کێشەمان بۆ ساز کا …
یێک دێ و دەلا ، کاک ئارەش ئاوا دوور ناکەوین ؟ یێک دەلا ماشاللە بۆ رێگات پەکوو ناخۆشە . لێگەرێ سەرم داخستۆ و دەرۆم … ئەمن بیر لەچی دەکەم و ئەوان دەلەن چی .
دوبارە رێچکەی دەگرمە بەروو چاوم لەوەیە پاشە کاروانم لە کوێ وەدەر دەکەوێ .
هەور لە سەردەشتێ را گەیشت ، بەلام پاشەکاروانم نەگەیشت !
عیلاج نێ ناچارم راوەستم هەموو بگەنێ .
یێک روحیاتی دروونی بۆ دەریا کەنارێ دەبێ و ئەوەی تر بۆ زیبا کنار .
ئەوانە زرمەو گڕمەی هەورە تریشقەیان گوێ لێ نەبۆ یا لانیکەم بەو رادەیەی دەبێ ، نەبۆ !
تیمی رادەگرم هەموو بگەنێ و ئامۆژگاریان دەدەمێ کە ئەگەر هاتە سەرمان ، چ بکەین .
بەخێر و ناشایی تاقمێکمان دەگەلە حەوتەی پێشوو دەورەی کەشناسیان تێپەراندۆ !
حەک مەمبارەک نەبێ !
ئاوا دەورەکان بوگزەرێنن باشگای ئەوراز هەر سەگ و شوانی دێتەوە …
خولاسە پاشە کاروان گەییشتێ
تا لەو پەلە بەفرەی لاماندا تەرزە گەیشتە سەرمان  و بە پێنج میتر مەودا لە یکتر لە نێو قەدی شاخی هەلترووشکاین و برووسکە ئەو دۆڵ و دەشتەی زرینگاندەوە و تەرزە و گلێرە بە سەرمان هات …
آرش اسماعیل زاده

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *