قلم همنوردان

ئە‌رێ بیستووتانە دەڵێن؛ کە‌ش‌وهە‌وای شاخ و کێوەکانی کوردستان مردوو زیندوو دەکاتە‌وە!!!؟- “شە‌ویار”

🔺ئە‌رێ بیستووتانە دەڵێن؛ کە‌ش‌وهە‌وای شاخ و کێوەکانی کوردستان مردوو زیندوو دەکاتە‌وە!!!؟
یاخود
🔶 بیستووتانە دەڵێن هێندێک کە‌س یان تاقمێک هاوڕێ دەڵێی کتێبە کۆنن؟!

🟩دوای ماوەیە‌ک دابڕان ئە‌م حە‌وتوویە بڕیارم دا هاوڕێ دەگەڵ گرووپی ئە‌وراز وەڕێ بکە‌وم بۆ کێوی بە‌رز و ئۆستوورەیی تە‌رەغە کە دەڵێن کە‌ش‌وهە‌وایە‌کی فێنک‌کە‌رەوە و ناخ‌حە‌سێنە‌وەیە…
🕟پشت‌بە‌ستن بە دوو هاوڕێی دێرین و خۆشە‌ویستم کە لە‌م کاروانە‌دا بڕیار بوو هاوڕێیە‌تیم بکە‌ن لە دەرەوەی شار چە‌ندین کیلۆمیتر لێم دوور ببوونە‌وە..لە لایە‌ک دڵ نیگە‌رانی نە‌خۆشی هاوڕێ و لە لایە‌کیش گریمانە‌ی نە‌گە‌یشتنە‌وەیان بارگە‌وبنە‌ی سەفە‌ری بە‌یانی زوویان لێ خستمە دڕدۆنگی و شک‌وگومانە‌وە…
کیلومیترژومار و ڕێگە‌ی دوورودرێژ (بەهۆی پاراستنی بواری ئە‌منی هاوڕێیان ئاماژە بە خێرایی 150 و 160ناکە‌م😜)بۆ خۆگە‌یاندن بە ماشێنە‌کانی دەوری مە‌یدانی دایک!!! پێیان نیشان دام هاوڕێی باش لە بڕبڕەی پشتیش نیزیک‌ترە
لە ڕێگادا هە‌ر بیرم لە ئارەزووی دێرینە‌ی چە‌ند ساڵە‌م دەکردەوە بڵێی بگە‌م بە لووتکە و هە‌وای سە‌رکە‌وتن هە‌ڵمژم..لە لایە‌ک هاوڕێی هە‌میشە لاکە‌لەکە‌ی ڕاستم بۆخۆی نە‌خۆش و لە لایەکیش هاوڕێی فشە‌کە‌ری قسە‌خۆشمان خە‌واڵوو و خە‌و لە چاو تە‌زیو و سوورهە‌ڵگە‌ڕاو هیچ هیوایە‌کی پێ‌نە‌دەبە‌خشیم بۆ وەدیهاتنی ئاواتی چە‌ندین ساڵە‌م😭😢
بە‌ڵام نازانم سکیان پێم سووتا یان پێیان گوناح بووم بە‌ناچار قۆڵی هاوڕێیە‌تیان هە‌ڵماڵی و لە پە‌نام وەڕێ کە‌وتن و تا توانیان ورەیان پێ‌بە‌خشیم و لە هێندێ شوێن هاوڕێی خە‌واڵوو ئە‌منی لە خە‌وی بێ‌تاقە‌تی وەخە‌بە‌ر دەهێنا و دەیگووت بستۆکێکت ماوە تا گە‌یشتن بە لووتکە..کاتێ وێنە‌م دەگە‌ڵ تابڵۆی مێژوویی تە‌رەغە دەگرت بیرم لە‌و ڕستەیە دەکردەوە؛ کە لە ماڵێ گووتوومە یان دەبێ دارەمە‌یت مەیتم ڕابکێشێت یان دەبێ بگە‌مە لووتکە.. کە‌چی قسە‌ی خۆمان بێت لە هێندێ شوێن بە‌ڕێز کاک چالاک دەتگووت مە‌یتە‌کە‌م ڕادەکێشێ بە هە‌ورازونشێودا😜..لێرەدا ناچارم کە‌ڵک لە‌و دەستە‌واژەی کە هە‌میشە پێی قە‌ڵس بووم و ڕقم لێت دەبووە بە بیستنی بە‌ڵام لێرەدا دەڵێم بە‌ڕاستی نیشانت دا پیاوی پیاو👌

ئە‌وراز و زانستی شاخە‌وانی
📋کارێکی جێی سرنج و لێ‌وردبوونە‌وە کە لە‌م سە‌رکە‌وتنەدا کاتی بۆ تە‌رخان‌ کرا زانیاری بە‌خشین بە ئە‌ندامان و میوانانی هاوڕێی گرووپی ئە‌وراز بوو کە تێی‌دا باس لە بە‌ردنووسی نادیار و بزربووی تە‌رەغە و کتیبە‌ی ئۆرارتۆیی کرا لە لایە‌ن کاک پە‌یمان ئیبڕاهیم‌دووست (ئە‌و نە‌خۆشە‌ی کە ڕۆژی پێش‌تر کوردگووتە‌نی؛ مە‌لای بە پێخواسی نە‌دەگە‌یشتێ کە‌چی ئێستا کە‌ش‌وهە‌وای تە‌رەغە تا ئە‌و ڕادەیە زیندووی کردووەتە‌وە کە لێمان بووەتە کتێبە‌کۆن و دنیایە‌ک فکری خستووەتە نێو بیر و زێهنمان، بە چە‌شنێک کە دوو ڕۆژی تە‌واوە سە‌رم خستووەتە سە‌ر خوێندنە‌وەی بە‌شی مێژوویی بە‌ردنووسراوەکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا 🌸(استان های شرقی اورارتو و آغاز تاریخ در آذربایجان ایران | میریو سالوینی) بە‌گشتی و بە‌ردنووسراوەکانی کوردستان بە‌تایبە‌تی کە پۆختەیان لێ کۆ بکە‌مە‌وە و بیخە‌مە سە‌ر زمانی کوردی..وەک لێکدانە‌وە و ڕوانگە‌گە‌لی نیکولسکی،میلیکیشویلی،پڕۆفیسۆر کلایس،پڕۆفیسۆر میریو سالوینی و… کتێبی “تمدن اورارتو” و…هتد کە نیشانیان داوە کوردستان خاوەن مێژووی شارستانییە‌ت و ئاسە‌واری مێژوویی پڕبایخە…
🔷جێی خۆیە‌تی سپاسی تایبە‌تی پێشکە‌شی برای بە‌ڕێز کاک چالاک بۆ هاوکاری‌کردنی تا سە‌رکە‌وتن بۆ لووتکە و هاوڕێیەتی کاک سالار، سومە‌یە خان، کاک پە‌یمان و هە‌موو ڕێزدارانی هاوڕێ بکە‌م و، هە‌روەها دەستخۆشانە‌ش ئاراستە‌ی گرووپی شاخە‌وانی ئە‌وراز بکە‌م بۆ ڕێکخستنی وەها بە‌رنامە‌یە‌کی پڕبایخ و  پڕ دەستکە‌وت🙏
“شە‌ویار”

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *