معرفی کوه‌های منطقه

بەردنووسی ئۆراتۆیی لە کێوی “تەرەغە”

بەردنووسی ئۆراتۆیی لە کێوی تەرەغەی کوردستان لە ئێران

بەردنووس(کتیبە)، بەردێکی نوێی ئۆراتۆیی لە کێوی تەرەغە، نیزیکی گوندی عیلم‌ئاوا هەڵکەوتوو لە ڕۆژئاوای شاری بۆکانێ لە کوردستان دیتراوەتەوە کە بەداخەوە بەڵگە لە سەر ئەو شوێنەوارە زۆر دەگمەنن.
بەڵام نووسەرانی شوێنەوارناسی حەولی خۆیان داوە بە گرتە ویدیۆیەکی کۆن یەک خەتی میخی نوێژەن کەنەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەرەتایی مێژووی ئۆراتۆیی.
نێوی پادشا ئاشپوێنی و کوڕەکەی مەینەوا کە نیشاندەری ڕابردوو لە کۆتایەکانی سەدەی نۆهەمی پێش زایین دایە، تاکوو ئێستا کۆن‌ترین نووسراوەی سەردەمی ئۆراتۆیی‌یە کە لە باشووری کوردستان لە ئێران دیتراوەتەوە.
گروپێک لە شاخەوانان ساڵی ١٣٧٦ی هە‌تاوی لە کاتی وەسەرکەوتن بۆ لووتکەی تەرەغە بە بەرزایی ٢٢٥٠میتر لە ٦کیلومیتری باکووری گوندی تەرەغەیە و ٢،٦کیلومیتری گوندی عیلم‌ئاوایە. بەردنووسەکە بە خەتی میخی لە سەر تاشەبەردێکی گەورەی ئەو لووتکەیە دۆزراوەتەوە،( لە خوارەوە دەتوانن وێنەکەی ببینن)
شاخەوانان کە توانیویانە گرتە ویدیۆ لەو بەردنووسە هەڵگرنەوە کە بەداخەوە  کوالێتی(کیفیت) باشی نییە گرتە ویدیۆیەکە، بەپێی وتەکانی ئاغای فەرامەرزی ئەو بەردنووسە نیزیکە لە لووتکە و لە نیزیکی ئەو بەردنووسە‌دا داڕمان و ئاسە‌واری ڕووخاوی زۆری لێیە.
هەواڵی بەتاڵان‌بردنی ئەو بەردنووسە لە ساڵی ١٣٨٥ لە لایەن ناوەندی ئاسە‌وارە مێژوویی‌یە‌کان بڵاو بۆوە. یۆسف حەسەن‌زادە بەپێی ڕاپۆرتێک بزربوونی ئەو بەردنووسە بڵاو کردەوە، کە دواتر گرتە ویدیۆیەکی٣٧خولەکی لێ هەڵگیراوە و ڕەسوڵ بشاش کەنز توانی چەن وشە لەو بەردنووسە بزانێت، کە بەداخەوە هیچ کات ئەو وشانەی بڵاو نەکردەوە کە چ بوونە. بەڵام پێشنیاری کردووە کە ئەو بەردنووسە دەتوانێ یەک بەڵگەی ئاشووری بێ کە ناوەکانی «هالدی» و «ئایشپوێنی»تێ‌دا ناسراوەتەوە.
نووسەران باوەڕیان وایە، پڕۆفیسۆر ئستقان کرۆڵ، یۆسف حەسەن‌زادە، ئیسماعیل فەرامەرزی و ئوغۆ ئەرس: ئەو بەردنووسە بۆ لێکۆڵینەوەی ئۆراتۆیی زۆر گرینگە، چوونکە تا ئێستا هیچ بەردنووسێکی ئۆراتۆیی لە ناوچەی باشووری گۆلی ورمێ نەدۆزراوەتەوە، کە پانایی ئەو بەردنووسە ٨٠سانت و درێژایی ٦٠ سانتی میترە، دەبێ دە دێڕی ئەو خەتە میخیە ئۆراتۆیی بێ، دەور تا دەوری ئەو تاشەبەردە حەکاکی کراوە، بەداخەوە ڕسووب نیشانەی هەوەڵ و ئاخری ئەو نووسراوانەی خرا کردووە.
📖📖
مەینەوا
کەم‌بوون و بڵاوبوونی ئەو بەردنووسە پێمان دەڵێ کە پاشای ئایشپونێی کوڕەکەی مەینەوا لە دەورانی منداڵی ڕا لەگەڵ کارەکانی خۆی پەیوەندی داوە، ئەوە بارودۆخێکی نائاسایی‌یە لە خاوەرمیانەی باستان. خاڵی گرینگ ئەوەیە ئەگەر تەواوی ئەو نووسراوانەی دەورەی ئایشپوێنی لەبەرچاو بگرین تەنیا چەن دانەیکی کەم لەوانە نێوی ئایشپوێنی بەتەنیا نیشان دەدا.
کە بەداخەوە بەهۆی کەسانێکی تاڵانچی تاشەبەردێکی گەورەیان شکاندووە و چەن تاشەبەردێکی دیکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە و تا ئێستا نەدۆزراونەتەوە. بەهۆی بەتاڵان‌بردنی ئەو بەردنووسە مێژووی کۆنی ئەو دەڤەرەیان لەناو بردووە.

خولاسەیەکم لەو گوتارە کردۆتەوە کوردی

سەرچاوە: گوتارێ زانستی بەردنووسی ئۆراتۆیی لە کێوی تەرەغەی کوردستان لەئێران
نووسینی: میرجو سالوینی و مەریم دارا
ئامادەکردنی: پەیمان ئیبڕاهیم دووست


دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *