مێژووی زێرینی بەتاڵان چووی لووتکەی تەرەغە
ئەو ناوچەیە ناوەندی حکوومەتی مانایی بوە هیچ نیشانەیەک لە داگیرکاری ئۆراتوویی لە مێژوو دا نیە
ئەی کەتیبەی ئۆراتوویی لێرە چی دەکا؟
لووتکەی تەرەغە لە نزیک گوندەکانی تەرەغە و عیلم ئاوای بوکان وەک لووتکەیەکی کۆن و بەناوبانگ، خاوەن مێژوویەکی زۆر کۆنتر لە زانستەکانی ئێمەیە
لەسەر ڕەوەزەکانی نزیک لووتکە نووسراوە بەردینەیەکی لێبوو کە زۆر بەداخەوە بە تاڵان چووە
لە کارێکی لێکۆڵینەوەی زانستی لە وڵاتی ئیتالیا لە لایەن “میریو سالوینی
” و “مریەم دارا” باسی نووسراوەیەکی “ئۆراتوویی” دەکەن کە توانیویانە بیخوێننەوە بەڵام زۆر بەداخەوە ئیستا نەماوە و بەتاڵان چووە.
ئەو کەتیبەیە باسی ئیشپۆنی و کوڕەکەی مینوا دەکا و دەگەڕێتەوە سەدەی 9ی پێش زایین.
گرووپێک شاخەوان لە ساڵی 1376ی هەتاوی توانیویانە بە کامێرا فیلمی ئەو کەتیبەیە تۆمار بکەن.
بە داخەوە ساڵی 1385ی هەتاوی خەبەری دزرانی ئەو ئاسەوارە زۆر بەنرخە مێژووییە لە لایەن یۆسف حەسەنزادە بڵاو دەکریتەوە
نووسەران بە پێی شاهیدانی ناوچە و کورتە فیلمی داکیومێنتی سازکراو وابیر دەکەنەوە کە کەتیبەکە نەدزراوە بەڵکوو لەنێوچوە
ئەوکەتیبەیە 80 لە 60 سانتی متر دابوە و بریتی بوە لە 10 ڕەستە بە نووسراوەی بزماری ئۆراتۆیی.
لە ڕووی فیلمەکە نووسراوە کەی کەتیبەکە دووبارە لەسەر لاپەڕە نووسراوەتەوە
دەستپێکی ڕەستەی یەکەم تا چوار
MAN KUR bi-a-e
و ڕەستەکانی دیکە بە دژواری نووسراوەتەوە ئاخۆ ئێستا مابا دەیتوانی نیشان بدا ایشپۆننی بۆچی ئەو کەتیبەیەی لەسەر تەرەغە هەڵقەندوە
دیوارەکانی تەرەغە کە وەک سەنگەر دەناسرێ ئێستا ماوە بەڵام بەداخەوە تا ئێستا هیچ چەشنە لێکۆڵینەوەی ئاسەوارناسی لێنەکراوە بەڵام زۆر بە باشی دیارە کە قەڵای لێبوە هەرچەند ئەو ناوچەیە ناوەندی حکوومەتی مانایی بوە هیچ نیشانەیەک لە داگیرکاری ئۆراتوویی لە مێژوو دا نیە
ئەی کەتیبەی ئۆراتوویی لێرە چی دەکا؟
فه رید سیدقی