بریسکە و چەخماخەی دەدا ،جەرگی ئاسما ئێ هەڵدەدڕێ، شوڕابەی دەدا
گۆپاڵ باران،ڕێژنەی بە خوڕ، بەری ئاسمان کوون بووە ! ، دادەبارێبەبێ ژمار دڵۆپی باران ، بە نرمە و خووناوە ، بە لەنگیزە ، بە گورد ، گڵ و تات و تەلان،لێڕ و دار و دەوەن،رەوز و ئاستەم و حاسێ دەخووسێنێ ، جۆگەتەی دەگرێ ، لاخڕ و شێو و دۆڵ، هاژەی دێبەرەوژێر، بە سێڵاو و لێزماو رادەماڵێ کاو و کۆت و ئاوماڵکی پار.