بدون دسته بندی, دره نوردی, قلم همنوردان, معرفی کوههای منطقه سیلوانا ۲ مرداد ۱۴۰۵ مرداد 11, 1405 ارسال توسط farid sedghi 11 مرداد • سیلوانا بەپێی ڕیشەناسی وشەیەکی ئیتالییە کە بە واتای بەهەشت و دارستانی سەرسەوزە کە لە جیهاندا ١٩ ناوچە هەن خاوەن کەشوهەوای پاک و ئۆکسیجێنی تایبەت کە بەختەوەرانە لەم پۆلێنبەندییەدا یەکێک لەو ناوچەیانە ناوچەی سیلوانا و دەریاچەی سیلوانایە کە ئاوەکەی بۆ ئاودەرمانی ناسێندراوە و بۆ دابینکردنی کالیسیۆم و کانزاکانی پێویستی جەستە کوالێتی بەرزی هەیە بەهۆی سرووشتی میزهەڵگربوونی، ئەم ئاوە کاریگەرە لە چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی جومگە و لابردنی خیزەڵان و بەردی میزڵدان و سوودی باشی هەیە بۆ جەرگ و پەنکراس و بەهۆی pH ی ئایدیالەوە و هەروەها بەهۆی کەمی ڕێژەی سولفات و کلۆر وەک ئاوی گونجاو و شیاو بۆ کۆرپە و منداڵی ساوا پێشنیار دەکرێت. ئای لە سیلوانا..تیمی شلەخەجێ دەڵێ بڵێی جارێکی دیکە ئەوراز بەخێراخۆی نەمانباتەوە بەشەرەف ئەم جارە جانتاکەمان پڕ دەکەین لە ئاو بۆ دیاری وەک ئاوی زەم زەم. دەباشە دەی “شەویار” سیلوانــــــــــا چۆمی جێرمێ یا سیلوانا هەلکەوتوو لە ناوچەی مرگەوەری ورمێ لە دۆڵێکی دور و درێژ سەرچاوە دەگری کە ساڵانی پێشوو دوو گوند و ئاوەدانی بە ناوەکانی جێرمێ و بتکار لێ بوو کە ئێستا تەنیا کاوڵەکانی بەجێ ماوون چیا بڵیندەکانی وەک چیایی خەلیل و چیایی جەلیل و سە سوو و هەڵانە و چل مێری شەهیدان بە تێکرایی بەرزاییان لە 3000 میتر بۆ سەرێیە بە بەفر و کانیاو و ڕنوو و شێخاڵ و زنەکانیان ئاوی ئەو ڕووبارە پێک دێنن دوایی تێپەرکردنی نیزیک بە 15km بە دڕێژایی چۆم دا لە بەر پاڵی چیایی چل مێر پەڵەڵێڕەوارێکی گەورەی لێیە ( بە داخەوە نێوی نازانم) . لە لای باشور و ڕۆژئاوا هاوسنوری شارۆچکەی شمزینانە ( لە کوردوستان باشور) سمایل قەززاق