سنگ‌نوردی طبیعت, قلم همنوردان, کوه پیمایی

کوه پیمایی “لک بن” – “بابکرئاوی” – سنگنوردی سایت “لک بن” 4 مهر 1404

کوه پیمایی “لک بن” – “با بکرئاوی” – سنگنوردی سایت “لک بن” 4 مهر 1404

 

 

         

 

ڕەوەزوانی
سڵاو گەلۆ
هەینی باش
هاتووینە لک بن
لک بن و دیمانەی ئەو شوێنە بۆ سارای یانی “ئەم کوردستانە ڕەنگینە کە بەهەشتی سەرزەوینە.”
بە دیتنی شاخ و کێوی ئەو ناوچەیە وەبیر کتێبەکەی سەید قادر دەهاتمەوە کە نێوی بەردینەیە
و باسی خۆمان،ئێمە،سازێک ناسازین،دەڵێن بۆ؟
چون نە کەوشمان هەیە نە هاڕنێس،نە کارابین و هتد.
بەڵام هاوڕێکانمان دڵییان گەورەیە و بێ بەشمان ناکەن:)
کاک واحید لێی پرسین سارا دێنە سەرێ دەگەڵمان،ئێمەش زۆر بە خۆشحاڵییەوە کوتمان،نا دەمانەوێ لەو دەورە سەنگنەوەردییە بەشداربین،ئەویش کوتی کە وایە زگنەوەردی دەکەن
کاک شەهاب سەرەتا کەلوپەلی پێ ناساندین و دوایە دەستی پێکرد باسی گرێکانی کرد،دەگەڵ هەر گرێیە ئەهایەکمان دەکوت و دوایە کە خۆم دەبا تاقیم کردباوە،مێشکم قفڵی دەکرد.
دواتر چووین له داگەڕان لەسەر تاشە بەردێک.
یەکەم جارە و یەکەم جارەکان تایبەتن.کاک شەهاب ماندوونەناسانە ئێمە فێر دەکرد و دەگەڵ ترس و هەموو شتێکمان ڕا دەهات.
هەر لە کاک فەرید پێ هەڵاکوتن و هەڵکێشان و هەر لە کاک براییم داکێشان
ئیدی وابوو دیان بە قسەی کاک براییم دیسان گەڕاوە و کوتی دێمەوە ئەوەڵێ دیسان دەڕۆم:)
دوای جەمی نیوەڕۆ چووین بۆ هەڵاچوون
ئالان و ڕاشین وەک ئەرزی ساف دەڕۆیشتن و ئێمە بە دیتنی وان کەیفمان دەکرد بەوان و ڕاهێنەڕەکەیان کە کاک ئاڕەش و کاک شەهاب بن.
پڕۆگرامێکی گەلێک خۆش و پڕ لە بیرەوەری جوان بوو.
سپاس بۆ هەموو ئەندامانی باشگا بە تایبەت کاک شەهاب و کاک موحسین و کاک ئاڕەش.
بژین
لە لایان سارا

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *