قلم همنوردان, همنوردان باشگاه اوارز

قارەمان – یکی از قهرمانان باشگاه اوراز، “آرش اسماعیل زاده”

قارەمان

قارەمان کە بوو بە هێمای کۆمەڵێک مرۆڤ و پاش چەند و چەندین ساڵ خێڵێک لە لاوانی نشتیمانەکەی پێیان نایە جێ پێی و ڕێبواری ئامانجە پڕشکۆیەکەی بوون، ئەوکاتەیە کە دەبێتە ئۆستوورە و هێمای نەتەوەیەک و دەیان و سەدان ڕۆڵەی بەتوانا و بە بیر و هزری مرۆڤ دوست و ژینگە پارێز و قارەمانی دیکە پەروەردە دەکا.
بۆیە قارەمانانی شاخەوانی، نەمر محەممەد ئەوراز و دوای وی هاوڕێ خۆشەویستەکەی، هەرمان موقبیل هونەرپەژوو، پاش ساڵانێکی زۆر نەتەنیا هەر لە بیر نەکراون و هەموو ساڵێ گڵکۆیەکەیان مەکۆی عاشقانی کەژ و کوێستانەکانە، بەڵکوو دەیان و سەدان ڕۆڵەی شاخەوان و ئەمەگناسی وان دەبینین کە هەر بەردەوامن لە خۆڵقاندنی سەرکەوتنی بەرچاو و شانازی بۆ گەلەکەیان.
یەک لەو شانازیە نەتەوەییە، دیاری کردنی بەرز ترین سەرکەوتنی شاخەوانی ئێران، کاری هاوڕێیان حەمەدەمین موحەممەدی و موحەممەد زاهیریە کە خەڵاتی قوڵینگی زێڕینیان پێبەخشرا لە لایەن فێدراسیۆنی شاخەوانی ئێران کە یەکەم بوو لە سەرکەوتنە شاخەوانییکانی ساڵی ڕابردوو وەک نیشانەیەکی دیکە لە شوێن دانەر بوونی ڕۆڵی قارەمانە گەورەکان کە ڕەوتێکی داهێنەریان لە شاخەوانی کوردستان لە دوای خۆیان بە جێ هێشت.
یەک لە یادگارە گەورەکانی قارەمانانمان، کانوونی ئەورازە مەهاباد بوو کە تا ئێستآ بەردەوام بووە لە پەیڕەوی مامۆستایانی ڕاهێنەری خۆی کە هەموو شاگردانی ئەمەگناسی ئەورازی گەورە و مۆقبیل بوون.
تا ئێستا دەیان نەمام و تازە لاو و جەوانی شاخەوان و قارەمان پەروەردە کردوە و هیچ نایشارینەوە کە شوێندانەر بووە لە کەژەوانی مەهاباد و یەک لە پێشڕەوانی پەرەپێدانی شاخەوانی لە سەر بنەماکانی زانستی بووە.

کۆڵەکەی هەرە بەتوانای کانوونی ئەوراز کە ئێستا بۆتە یانە یا باشگای ئەورازی مەهاباد و بەردەوام یەک لە شانازییەکانی ئێمە و شارەکەمان و ئێستاش وڵاتی ئێرانە، ڕاهێنەری بەتوانامان بەڕێز ئاڕەش ئیسماعیل زادەیە.
هەڵبژاردنی ئاڕەش لە لایەن فێدراسیۆنی شاخەوانی وەک ڕاهێنەری ئۆردووکانی تیمی نەتەوەیی شاخەوانی لە چەند ساڵی ڕابردوو و هەروەها دیاری کردنی لە چەند مانگی ڕابردووش وەک ئەندامی لێژنەی داوەری بۆ هەڵبژاردنی یەکەم سەرکەوتنەکانی شاخەوانی بۆ خەڵاتی قوڵینگی زێڕیین، شانازییەکی گەورەی نەک یانەکەمان بەڵکوو بۆ شاخەوانی کوردستانە.
هیوادارین بتوانین بەردەوام بین لە پشتگیری لاوەکان، بۆ نەپسانەوەی ڕێگای قارەمانانی نەمر و هەرمانمان.
هیوادارین یانەی ئەوراز بە بوونی هاوڕێیان و نەوەی نوێ خۆی هەر خوڵقێنەر بێ لە شانازییەکانی.

پێویستە جارێکی دیکە پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی کاک ئاڕەش و ئەندامانی باشگاکەمان و سەرجەم کەژەوانانی نشتیمانەکەمان بکەین بە شانازییەوە.

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی یانەی ئەورازی مەهاباد

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *