قلم همنوردان

کورتەهەواڵێک لە بەرنامەی “داڵانپەر” ۶ی جۆزەردانی ۲۷۲۲ – “سارا محمدیان”

ئەمڕۆ پێش خۆر لە خەو هەستاین،هەواڵی ڕۆژهەڵاتمان دا بە وڵات
بەیانی وەک شاخەوانێکی لێهاتوو و بە جل و بەرگێکی کۆک و پۆشتە و هەڵبەت خەواڵوو لە شوێنە دیاری کراوەکان یەکترمان گرتەوە
دوای سڵاو و ڕۆژباش،لە هەر چینە مرۆڤێک یەکڕا بە تەواوی جیاوازییەکانمانەوە کۆ بووینەوە بەرەو ژینگە و سرووشتی کوردستان
دوو فیات بووین کە لیپاولیپ پڕمان کردبوو و کاک سەلاح و کاک لوقمان وەک هەینیکانی پێشوو شۆفیر ماشێن بوون
پاش گەیشتن بە ژارئاوا و دەرکەوتن لەو دێیە،لە بەشێکی ڕێگا کە ڕژد و ئەوراز بوو، ماشێنەکان تاقەتییان نەما و لە ڕۆیشتن ئاش بە تاڵ بوون و بە پێیان ڕێگەمان گرت بەرەو مێرگ و زەمندە بێوێنەکەی داوێنی داڵانپەر و بۆزی سینای…
جێ سێبەری نەبوو بەڵام بێداریش نەیدەتوانی لە جوانی ئەم سرووشتە کەم کاتەوە و بەفرئاو و کانییەکان و دەنگی خورژی ئاو وەک مۆسیقایەکی بێکەلام ئێمەی دەبووژاندەوە.
جێگاکەمان وەک بوونەوەرێک بوو کە ئێستاش لە خەوی زستانی خۆی هەڵنەستابێ،بەهارێک بوو کە وا دیارە خۆر زۆری ڕوو تێنەکردووە و تیشک سووپای کڕێوەی پێ تێک نەشکابێ،لە کێوە بەفریکان تێپەڕین و گەیشتینە جێی حەسانەوە و بەرچای بەیانیمان خوارد و بووینە دوو گرووپ،جەماوەرێک ڕوو لە ئاسمان و بەرەو بەرزایی و لووتکەی بۆزی سینا سەرکەوتن و ئێمەش چووینە گەڕانی گۆڕایییەکان…
کاک ئارەش ماندوونەناسانە لە درێژەی ڕێگا زانیارییەکانی خۆی بە هیچ چاوەڕوانییەک هاوبەش دەکردین و کاک ئارەش کوتەنی:لە شاخەوانی ئێمە هەموو هەوڵ دەدەین کە یەکڕا خۆش بین و بە تێکرایی ئاگاداری یەکین و تا دەگەڕێینەوە و لێک گیا دەبینەوە وەک بنەماڵەیەکین…
لە کارەجوانەکانی ئەم ساڵی یانەی شاخەوانی ئێمە ئەوەیە،هەر حەوتوویە ڕێز لە کەڵەمرۆڤێکی شارەکەمان دەگرین و ئەم حەوتوویە بۆ شاهۆ موحەممەدی تەرخان کرابوو،شاهۆ،کوڕە بەتواناکەی شارەکەمان کە زانیوێتی مڤرۆبوون ڕێگر نێ و ئەو زاڵە بەسەر نەبوونەکانیدا و بەختەوەرانە بۆتە کەسێک کە ئێمە و کوردستان بە چالاکییەکانی خۆی بە جیهان دەناسێنێ…

کورتەهەواڵێک لە بەرنامەی ۶ی جۆزەردانی ۲۷۲۲

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *