قلم همنوردان

شەومانی – “سارا محمدیان”

شەومانی
یەکەم کارەکان بە ویستی ئێمە نییە،تایبەتن.
گەلۆ،من و هاوڕێیانم هەوەڵ بار بوو دەهاتینە شەومانی و وەک مناڵێک ئۆقرەمان نەبوو تا پێنجشەممە بێ.
دەڵێن سەفەر جێی ناسینی مرۆڤەکانە،بەڵام ئێمە نە بە گوێ لێبوون تەنانەت بە دیتن ئەو قسە نەستەقەمان دی،هێندێک لە ئەندامانی کۆڕەکەمان دەروونییان ئاوێتەی جوانی بوو کە ئێمە ڕەنگە بەو ڕوانگەیە پێشتر نەماندیبێ و لە دڵی خۆمانە دوای لێبوردنمان کرد لێیان کە جوانمان نەناسیبوون.
شەو داهاتووە و لە مێرگەفاڵین،جێ شوێنی ئێمە کە خۆم ناوی لێنێم دەبێتە وڵاتی بۆقان.
بە دیتنی هەر بۆقێک و ڕاپەڕینی،دەنگی من و سیما بەرز دەبێتە و دەڵەین ئەوە چییە و ناڕەزامەندی خۆمان لێیان دەدرکێنین،بەڵام کەڕەتێک یەکڕا کوتمان چاو ئێمە،هاتووینە سەر ماڵی وان و لێیان بە گلەیین،بەو قسەی خۆمان هاتمەوە بیری شێعری عەتا فەرەجی کە دەفەرمێ:
چەک هەڵگری خاکێکم دوژمن لەسەری زاڵە
من بوومەتە بێگانە و بێگانە خاوەن ماڵە.
ئایا ئێمە ئیمپریالیزمی سرووشت و ژینگەین؟

بە قەڵەمی هاوڕێی شاخەوان سارا محەممەدیان

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *