قلم همنوردان

نیشتمانم بێوێنەیە – سومەیە خزری

نیشتمانم بێوێنەیە
نیشتمانم بێوێنەیە، تا لە دڵی سروشتدا نەبیت، هەست بەوە ناکەیت کە چەندە دڵڕفێنە و دڵگیرە. هەر وەرزێک ڕەنگ و بۆن و  چێژى خۆی هەیە.  هەرگیز بیرم لەوە نەکردەوە کە سروشتی پاییز ئەوەندە جوانە.  لە بواری نیگارکێشیدا کاردەکەم و ئەم جوانییەی ڕەنگەکان پێکەوە بۆ من بەرزکەرەوەیە. لە کاتی ڕۆیشتن پەلە ناکەم و وەک منداڵێک هەموو شتێک دەپشکنێم و بە جوانی سەیری دەکەم، را دەمێنم خاک و بەرد  و دەوەن و گوڵ و ڕووەکەکان لە هەر ناوچەیەکدا تایبەتن و دەبێت لە پەنایان دابنیشیت بۆ وی بیانناسیت و تێکەلاویان بی و ببی بە بەشێک لە ئەوان.  ئەم هەموو هەمەچەشنی و جوانییە لە هیچ شوێنێک نادۆزیەوە. ئێمە سەر بە مێژوویکی کۆن و دۆلەمەندین ، ئەم ئاو و خاکە، ئەم مرۆڤانە خاوەن کولتوور و نەریت، ڕەگ و ڕیشەی خۆیان لە کام سەردەمەوە هەیە که بم شێوەیە بوێرانە و بەسەبرەوە شوێنەکەیان مسۆگەر دەکەن و هەست بە سەلامەتی و ئارامش دەکەیت لە باوەشیاندا.
بەم شێعرەی ماموستا هێمن کۆتایی دێنم کە دەفەرموێت:تەبیعەت ئەو کرەی وا جوان تەنی بوو
خودای جوانی لە خۆشیانی خەنی بوو

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *