پاییزە دار دەوەن ڕەنگ زەردە
با تەزووی ساردە بە تۆز و گەردە
هەڵۆ. م . هەژار
هاوین شەرتی پەڕیی
کۆتایی رۆژ و کاتەکانی هاوین وێڕای دۆستانی ئەوراز پاش گەڕانی هەوشینان ، بازارگە ، دێلکە ، ئێوارە لە سەر کانێ ڕەشی دۆڵ گەلووی لک بن چایەکمان خواردەوە ، بەرەو مەهاباد کۆل و بار مان تێک نا .
لەگەڵ بوونی بووڵیلە، شەماڵ بە پەلە هەوری بەرەو باکوور رەپێچەک دان ، هەور و بریسکە چەخماخەی دەدا ، و درێ بە تاریکی نوێژی شێوانی دا ، بە گرمەی هەوران دەلاقێکی ڕووناکی دەکرایەوە.
هەور شۆڕابەیان دابوو لوور دەبوونە سەر زەویی ، بە لەنگیزە ، رێژنە لەدوای رێژنە و گۆپاڵ باران داباریینە سەر هەردی تینووی بەر گەرمای سێ مانگەی هاوین ، دەنکی باران لە خۆڵەپۆتینی ڕێچکە و دەروان بۆ ساتێکی تۆزی دەکرد، بۆنی گڵی خاو بۆوە ، وەبیر هێنەرەوەی و ئاو پڕژێنی دەرک و بان و کووچە کۆڵانی قەدیمی شار و ماشتن و ماڵین و کەسگ لێدانی کچانی شۆخ و چەلەنگ و چاوە بڕکێی لاوانی و کوڕانی هەرزەکار بوو . بۆنی دیواری سواغی پاش باران ،بۆنی گڵ ، بۆنی ژیان ، بۆنی دڵداری ،بۆنی خۆشەویستی ، بۆنی ژوان دەهاتە بەر لووت و زەینی مرۆڤ.
شاخ و تەلان شۆرانەوە، رێچکەیی دڵۆپانی بەر میچی ئەشکەوتان لۆزەمی بەست و جۆگەتەی وەڕێ خستە نێو خڕ و شێوان ، ئاودڕی ویشک و بؽ ئاوی ژیاندنەوە .
گیا، گەڵا و قاچک و لاسکی ویشک بوویان خاو بوونەوە، پؽ کووڵکە ، چاوو زەقە، و گۆنی هەڕەشەی دڕوویان نەما .
لق و پەڵک و گەلا و بەری داران بووژانەوە، شیلان، گێوژ، زریشک ، گوێز ، کروسک ، سێو … تۆز و گەردیان لەسەر ڕما و گەش بوونەوە .
دوای بارانێکی بە گوڕ ، ساماڵ بۆوە ئاسمانی شین ، دەنک دەنک خووناوی پاش باران ، بە نازەوە دەکەوتنە سەر زەویی .
جێ گۆرکی هاوین و رادەستی بە پاییز لە دوای شوردنەوەوی هەموو وڵات بە پاک و خاوێنی ئەرکی ئەمەگ داری رادەستی هاوڕێیەتی هێنایە جێ .
بار و بارخان و کۆچ و ماڵی هاوین لێ نراوە، خرمەی سمی کاروان ، شەقەی سینگ ، کوتانی گوڵ میخ و وەبەر نانی ئەستۆندەکی رەشماڵ و چیغ و خستنی باری پاییز ئاشکرا بوو .سروشت موژدەی دەسپێکی وەرزێکی نوێی پێیە.
٣١ی خەرمانانی ١٤٠٣، سمایل قەززاق