قلم همنوردان

” سەر  شـــــاخــــان” – “سماییل قەززاق”

سەر  شـــــاخــــان
    مەڵبەندی سەرشاخان سەربە ناوچەی لاجانە  هەڵکەوتوو  لە نێوان شارەکانی مەهاباد و نەغەدە و پیرانشارە، کە دوو دۆڵی  گەورە و دور و درێژ  کە سەرچاوەی یەکەمی چۆمی  زێی بچوکن  لە خۆ دەگرێ 
1ـ  دۆڵ گەلوو یا دۆڵی لکبن  لە بەردە مافوورە و دەست پێدەکا و لە بناری قەڵاتی شا دەبڕێتەوە خۆی دەبێتە دوو لق، لقی کانی زەرد لە لای رۆژئاواوە هاو سنووری کوێستانی  قوڕوچاووێی و بەردە ئاکۆیه و لە باشوور دراوسێی دۆلە رەش و کوێستانی گەدە و تورگەنە، لقی دووهەمی لقی  قەڵات لە ڕۆژهەڵاتەوە قەڵاتی هێلم و لەندی گەورە، قەڵاتی شا و لە باشور قەڵاتی مستەفا بەگ و بەردی زەنگی، دەورەیان داوە هەروەها چەند لاخڕی وەک شێوە برسی و کێلێ  بە بەرەوەیە .
   2ـ دۆڵی هەوشینان لە زارکی دۆڵێ ڕا دەست پێدەکا ( پەروەریشی ماسی ) و پاش 4km دەگاتە سێ کۆیانێک، لقێکی لێ دەبێتەوە بە ناوی بازارگە تا دەگاتە بنارەکانی گۆڕی لەند و لقێکی دیکە بە ناوی دێلکە بەرەو باشوور دەروات و پاشان لقی بنەڕەتی هەوشینان دوای گوندی کاولکراوی هەوشینان و کوورێ دەگاتە بستووی سیمێڵ قووچ داوینی لەندی بچوک. 
   ناوچەی سەر شاخان تەنیا دوو گوندی ئاوەدانی لێیە  ئەحمەد غەریب و بابکرئاویی.
گوندەکانی : کانی زەرد، دێلکە، بازارگە، کوورێ، هەوشینان و چەند گوندی دیکەی دەوری سەرشاخان وەک : سەیدئاوا، کەڵەکووکەی سەر و کەڵەکووکەی خوارێ و خەلیفە (ئێستا ئاودان کراوەتەوە) و؟قومارێ لە دەییەیی60  بە زۆر چۆل و کاول کران. 
    سەرشاخان دەوڵەمەندترین کوێستانی ناوچەیە، زۆر پڕ ئاوە، یەکجار بژوێن و زەمەندە بۆ مەڕداری. زۆر گێایی ناوچە بە داخەوە کەوتوونەتە ژێر پەستای لە ناو چوون، وەک: بیزا و مەندووک و لووشە و هەڵز و گارگ و …..  
چون شۆنێکی تەلان و چڕ و پڕ ماە و ئەستەمە ورچ و گورگ و رێوی و چوالوو و زۆر ئاژڵە کێوی لێ  گیرساوەتەوە. 
بە دەیان باڵندەی دەنگ خۆش و نەخشین و ڕەنگاوڕەنگی لێ دەبینرێ وەک: هەڵۆ و باز و سیسارک و قەلە گورگە و قاژووی دندووک سوور و کەو سوێسکە و زرەکەو و هەوێردە و قومری و کوترە باریکە و کوترە گاییە،و ڕەشیشە و قیژاوکە و کەندەسمە و ڕەنگڕێژە و……
بۆ گەیشتن بەو وڵاتە خۆشە ڕێگای قیلە تاوی مەهاباد پەسوێ و گوندی لک بن  و دەراوی هەوشینان باشترین ڕێگا کانن.
                      
                                           سماییل قەززاق

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *