لێرە هەست بە پاکی و خۆشەویستی دەکەیت
یەکەم شت کە هەستی پێدەکەیت کاتێک قەڵاتاسیان دەبینیت، ئەو جوانی و ئارامییە تایبەتەیە کە پێت دەبەخشێت. لێرە هەست بە پاکی و خۆشەویستی دەکەیت، بەڕاستی وا دیارە مەرزینگان و شۆرمەحمود لێرە دەژین. وەک ئەوە وایە لە تەنیشتتەوە بن. وەک ئەوە وایە وەک ڕێبەرێکی نەبینراو لێرە بن و ڕێگاکەت پیشان بدەن. سروشت دەهێننە بەر چاوت. میوە دەخەنە سەر ڕێگات و بەبێ ئاگاداری دەستخۆشیت لێدەکەن. لێرە بۆنی خۆشەویستی لێدێت. لێرەدا دەتوانیت دەست لە ژیان بدەیت. سروشت لێرە دەتباتە قوڵایی جوانی و حەز دەکەیت بە تەنیا دانیشتن و چێژ لە بینینی ئەم هەموو شکۆمەندییە وەربگریت. جگە لە خۆشەویستی چی دەتوانێت ئەوەندە جوانت بکات؟ ئەوەی هەستی پێناکەیت ماندوێتییە. تاکە هەستێکی خۆش کە لە چینەکانی مێشکتدا دەمێنێتەوە
“سومەیە خزری”
وینه: سرور حیرانی