لووتکەی بەرزی چیایی “کەپری” – “کانی ره ش” – “سمایل قەززاق” 24ی خاکەلێوەی 1403 هه تاوی
غەمێ لە دڵم چەند زۆرن بابچن لەگەڵ زستانێ
وەنەشەم زۆر زەعیف دیی یەکەم مانگی نیسانێ
(بەهارەی ـ ئەحمەدی کۆڕ)

لەسەر لوتکەی بەرزی چیایی کەپری هەڵکەوتە لە ناوچەی مەیدانانی ڕەبەت لە نیوان گوندەکانی سیسر و نەستان و ماژگە و گردشیلان و کانی رەش و برایم خەسار لە قووڵای مەڵبەندی گەورکایەتی دیمەنی بەشێک لە نیشتمان دێتە بەر چاووی تینووی ئەویندارانی سرووشت .
لە باشوورەوە شاری جوانی سەردەشت و نەڵاس و چیاکانی گیاڕەنگ و دووپەزە و هۆمل و بڵفەت و لە پشت سەریان لوتکەی چەرمۆکی جاسوسان (کوردوستانی باشور) سەران سۆیی دەکا , باشووری ڕۆژهەڵات بەرزایەکانی کەلیخان و ئاڕبابای بانە و لای ڕۆژهەڵات نەکەرۆزی سەقز و چل چەمە دیواندەرە , باکووری ڕۆژهەڵات کوێستانی قەڵەویی مایین بڵاغ لە دوورە دەستەوە تەمی بەرزایی بە دیارە , لە باکوورە کێوی خۆ ڕاگر و پڕ ئەفسانە و ئازایەتی تەرەغە وەک هەڵبژاردەی بۆکان بە فیز و قوت و قایم خۆ دەنوێنێ , باکووری ڕۆژئاوا لەندی شیخان و قەڵاتی شا و مەیدان ئەستەڕمەهاباد و فەڕەنگی نەغەدە , لە ڕۆژئاوا کێلە شین و سپی ڕێز شنۆ تا دەگاتە کانی خودا و کۆڵانی ماچان , ڕۆژئاوای باشوور سانی بەرزایکانی حاجی برایم و قەندیلی سەربەرز و شەڕگە و کوڕی دێرێ و کۆترەل و ئاڵکات پیرانشاروەک بازنەیەکی زێوین نەقیمی پر نەخش و نیگاری کەپری و هەوارگە و مێرگۆڵە و کانیاوەکانی مەیدان چۆغەیان بە هەموو بیرەوەری و شانازی و حەماسەکانەوە لە ئامێزێ گرتووە .
سەرسام دەبی چۆن ؟ هەنگاوان هەڵێنی و بینێیە سەر هەردێکی کە لە ژێر پێت وەک مەخمەر نەرم و نیان دەنیشێ و جێ پێت دیار دەکا .

کانی ره ش
خاکی گەوهەر ئاوی کەوسەر
پڕ لە گوڵ و نەسرینە
سمایل قەززاق 26 ی خاکەلێوەی 1403