ساڵیادی دامەزرانی وێبلاگی باشگای ئەورازی مەهاباد
ڕۆژی 15ی گەڵارێزانی1387 ی هەتاوی یەکەم بەشداری من بوو لە بەرنامەی شاخەوانی کانوونی ئەورازی مەهاباد کە سەرکەوتن بوو بۆ لەندی شیخان لە ئاواییکانی سەرتەنگ و سەر هۆڵان بە ڕێگای ئەشکەوتی “ڕەفتە” تا دۆڵی بازارگە و هەوشینان.
سێ ڕۆژ دوایە لەڕێکەوتی 18ی گەڵارێزان وێلاگی کانوون بە یەکەم ڕاپۆرتی شاخەوانی ئەوراز کرایەوە و بەردەوام بوو تا ساڵی 1396 کە تێلێگرام جێگای وێبلاگانی گرتەوە.
بەداخەوە بە هۆی لەدەست چوونی بەشێک لە ئارشیوی بلاگفا بەشێکی زۆر لە وێنەکان نەمان و دوایە بە خۆسازکردنەوەی بلاگفا بەردەوام بوو کە ئەو ڕاپۆڕتو و گوزاریش و وێنانەی کە ماوە ئی یەوکاتەیە..
بۆیە پاش ئەو چەند ساڵە بەزانستی هەڵسووکەوتی دنیای ئینترنێت وامان باش زانی کە وێبسایتی باشگا وەڕێخەین کە چەند مانگێکە لە بەر دەستی هاوڕێیانی ئازیزمان دایە.
بە سپاسەوە
فەرید سیدقی